لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم، باس لە چۆنیەتی ئیدارەکردنی ئەو تەحەددا سیاسی وئابووریی سەختانە ده‌كات کە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا رووبه‌ڕووی حكومه‌ت وگه‌لی هەرێمی كوردستان ببوونه‌وه.
ئەمەی خوارەوە دەقی چاوپێکەوتنەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانە:
بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم وئه‌و شۆكه سیاسی وئابووریانهی كه حكومه‌تی هه‌رێمی گرته‌وه بوونه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی یا دۆخی سه‌ختی ئابووری. ئه‌و واقیعه چۆن سەری هەڵدا؟
سەفین دزەیی: بڕیاری یه‌كلایه‌نه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق به بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان شۆكێكی هه‌رە گه‌وره بوو، چونكه ئه‌و په‌یوه‌ندییه سیاسی وفەرمیهی كه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌یبووە له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، یاسا و لێك تێگه‌یشتن ورێكه‌وتنی نێوان هه‌وڵیر وبه‌غدا بووه. به داخه‌وه ده‌ستوور پێشلكرا ورێككهوتن و یاساكانی تایبه‌ت به بودجه جێبه‌جێ نه‌كران. ئه‌وه‌ش ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی خراپ بوو له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا، به‌تایبه‌تی كه بڕیاره‌كه له لایه‌ن به‌غداوه درابوو.
شۆكی دووم، شه‌ڕی داعش بوو، كه توانیان له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك دووه‌مین شاری گه‌وره‌ی عێراق داگیر بكه‌ن ودوای ئه‌ویش شه‌ڕه‌كه‌یان رووبه‌رووی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، كه ئێمه به تواناییه‌كی كه‌م وپانتاییهكی یه‌كجار زۆر نزیكه‌ی 1000 كیلۆمه‌تر به‌ره‌ی شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ دره‌نده‌ترین هێزی تیرۆریستی جیهان - داعش هه‌بوو.
له ئه‌نجامی داگیركردنی موسڵ وشوێنه‌كانی دیكه، شۆكی سێیه‌م ئه‌وه بوو كه له ماوه‌ی كه‌متر له شه‌ش مانگ رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان سه‌دا 30 به‌رز بووه‌وه، واته ملیۆنێك و600 هه‌زار ئاواره روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد كه پێشتریش نزیکەی 250 هه‌زار په‌نابه‌ر له سوریاوه ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان ببوون. هه‌موو ئه‌وانه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ناچاری هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی داهاتێكی دیكه بدات و له مانگی پێنجی 2014 ده‌ستی به فرۆشتنی نه‌وت كرد، كه سێ مانگ دوای بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم بوو. واته بڕینی بودجه هیچ بیانوویه‌كی نه‌بوو كه دەیانگوت هه‌رێمی كوردستان نه‌وته‌كه‌ی فرۆشتووه وداهاتهكهی راده‌ستی به‌غدا نه‌كردووه. به‌غدا له شوباتی 2014 به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕی وحكومه‌تی هه‌رێم له مانگی پێنجی هه‌مان ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار نه‌وتی خۆی بۆ ده‌ره‌وه هه‌نارده كرد.
له سه‌ره‌تادا كه به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم بڕدرا، سه‌رچاوه‌كانی داهات كه‌مبوون، چۆن پاره‌ی پێویست بۆ مووچه وخه‌رجییه گشتییه‌كان و وه‌به‌رهێنان دابین ده‌كرا؟
سەفین دزەیی: حكومه‌تی هه‌رێم له ساڵی 2014 كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هاتنی ئاواره‌كان وبەرپابوونی شه‌ڕی داعش، بۆ دابینكردنی داهات ناچار بوو هه‌موو نهختینهكانی له بانكه‌كان بۆ تێپه‌راندنی ئه‌و دۆخه به‌كاربێنێت، پاشان له مانگی پێنج داهاتی نه‌وتیش یارمه‌تیده‌رێكی سه‌ره‌كی بوو، به‌ڵام دابه‌زینی نرخی نه‌وت له نزیكه‌ی 100 دۆلار بۆ 25 دۆلار چواره‌مین شۆك بوو كه هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه.
ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه وزاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان مامهڵهیانی له‌گه‌ڵ ده‌كرد ئاماده‌ی خۆیان بۆ پێدانی قه‌رز به حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ربڕی، چونكه باوه‌ڕی ته‌واویان به حكومه‌تی هه‌رێم هه‌بوو كه له داهاتوودا ده‌توانێ قه‌رزه‌كانی بداته‌وه. هه‌ربۆیه له فرۆشتنی به‌شێك له نه‌وت، پاره‌ی پێشوه‌ختیان دایه حكومه‌ت. به‌هۆیه‌وه توانیمان به‌شێك له گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
به به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ، هاتنی ئاواره‌كان و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، حكومه‌تی هه‌رێم به داخه‌وه ناچار بوو هه‌ندێ هه‌نگاوی دیكه بنێت وكابینه‌ی هه‌شته‌م بڕیارێكی زۆر زه‌حمه‌تیدا كه ئه‌ویش رێژه‌یه‌ك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وت بكرێت.
دوای هاتنی داعش، به‌غدا پشكی هه‌رێمی كوردستانی له بوودجه‌ی گشتی وڵات بڕیبوو وله‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش به دوای راگرتنی فروشتنی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه بوو ونرخی نه‌وتیش دابه‌زیبوو. دۆخی ئابووریی هه‌رێم به‌ره‌و خراپییه‌كی كه‌م وێنه هه‌نگاوی هاوێشتبوو، سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت له‌و كاته‌دا چ پلانێكی هه‌بوو بۆ ده‌رباز بوون له‌م ره‌وشه سه‌پاوه؟
سەفین دزەیی: نزیكه‌ی له سه‌دا 95 داهاتی عێراق له نه‌وت و پێكهاتهكانییهتی وهه‌رێمی كوردستانیش له‌م حاڵه‌ته به‌ده‌ر نییه. ژێرخان وپیشه‌سازی عێراق له ساڵه‌كانی هه‌شتا له سه‌رده‌می شه‌ڕی عێراق وئێران وێران ببوون وله ساڵی 1990یش كه كوه‌یتی داگیركرد 13 ساڵ ئابلوقه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خرایه سەر عێراق ونه‌یتوانی هیچ ژێرخانێك دروست بكات كه به‌رهه‌می هه‌بێت وببێته وڵاتێكی به‌رهه‌مهێنه‌ر، به‌ڵكو به‌كارهێنه‌ر بووه. به‌شی هه‌ره زۆری كالا وكه‌لوپه‌لی پێویست له ده‌ره‌وه ده‌یهێنا. هه‌رێمی كوردستان به‌شێك بووه له عێراق وبه‌ده‌ر نه‌بووه له‌و ره‌وشه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵیدا كه به رێگه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر تا راده‌یه‌ك به داهاتی ناوخۆیی بتوانێت هاوكار بێت بۆ درێژه‌پێدانی كاره‌كانی حكومه‌ت وه‌ك ئاسایش، پاك راگرتنی شاره‌كان و دابینكردنی كاره‌با تا راده‌یه‌كی باش. هەروەها، به‌كارهێنانی ئه‌و بڕه نه‌ختینه‌ی كه له بانكه‌كاندا هه‌بوو یاریدەدەر بوو. كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان وبهڵێندهران به‌ڕاستی جێگه‌ی ته‌قدیرن كه به‌رگه‌یان گرت وبه‌شێك له نهختینهییهكانی خۆیان به‌كارهێنا وبه‌شێكیان تا ئێستا پاره‌یان لای حكومه‌ته، ئێستاش هه‌نگاو به هه‌نگاو پاره‌كانیان ده‌درێته‌وه وبانكه ئه‌هلییه ناوخۆیی وبیانییهكانیش به هه‌مان شێوه هاوكار بوونه ونهختینهییهكانی خۆیان خسته خزمه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاری بێنێت. كۆمپانیا بیانییه‌كانیش كه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌كڕی، پاره‌ی پێشوه‌ختیان ده‌دا، كه ئێمه بتوانین له‌سه‌ر پێی خۆمان بوه‌ستین، هه‌ر چه‌نده زۆر زه‌حمه‌ت بوو وبڕیاری زۆر زه‌حمه‌تیش درا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێم توانی ئه‌و چوار ساڵه به باشترین شێوه قه‌یرانه‌كه به‌ڕێوه ببات. ده‌توانم بڵێم كاری سه‌ره‌كی حكومه‌ت له‌لایه‌ك شه‌ڕی داعش ودوورخستنهی به‌ڵاو ومهترسییهكان له هاووڵاتیانی كوردستان بوو، له هه‌مان كاتیش درێژهپیدان به كاره‌كانی خۆی بوو.
په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌رێم له ماوه‌ی شه‌ڕی داعشه‌وه پێشوهچوونێكی به‌رفراوان وبێ وێنه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی. ئایا حكومه‌ت هەوڵیدا ئه‌و هه‌ڵه بۆ پێشخستنی دۆزی كورد له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بقوزێته‌وه؟
سەفین دزەیی: به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه واقعێكی ناخۆش هاته كایه‌وه. به‌ڵام هه‌ر وه‌ك له كوردهواری ده‌گوترێت هه‌ر شه‌ڕێك خێری جوامێرێك تێدایه. نزیكه‌ی 1750 شه‌هید و 10 هه‌زار بریندارمان هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دۆزی كورد وبه‌رگری خه‌ڵكی كوردستان وهێزی پێشمه‌رگه له خاك ونیشتمان وله‌و پرنسیپانه كه باوه‌ری پێیه‌تی، کە دیموكراسییه‌ت ومافی تاك وهه‌موو به‌ها به‌رزه‌كانی مروڤایهتیە، هەروەها بوونی هه‌رێمی كوردستان له هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌رگریی له مرۆڤایه‌تی، بوونه جێگەی رێز وته‌قدیری كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی. ناوی پێشمه‌رگه بووه ناوێكی پیرۆز، بۆ ئێمه هه‌میشه پیرۆز بووه، به‌ڵام جیهانیش به ناوی پێشمه‌رگه ئاشنا بوو وهەروەها پایەی سیاسی وسەربازی خودی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانیش، كه بێ وێنه‌یه له جیهانی ئه‌مڕۆدا سه‌رۆكێك بچێت به هه‌فته وبه مانگ له به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌ناو چادر وئۆتۆمبێل بخه‌وێت وله‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كان به‌رگری له خاك ونیشتیمان وبه‌ها مرۆییه‌كان بكات. ئه‌وه هه‌مووی وایكرد سۆز ورێز وپشتگیری خه‌ڵك وكۆمهڵگەی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان وپێشمه‌رگه زیاتر ببێت. سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له ناخۆشترین ئانوساتدا له مانگی ئه‌یلولی 2014 سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد. چه‌ندین سه‌رۆك وه‌زیران ووه‌زیرانی ده‌ره‌وه وبه‌رگری وجێگرانی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتانی جیاجیا، ئه‌وروپا له پله‌ی یه‌كه‌مدا ووڵاتانی دراوسێ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد. به‌داخه‌وه له‌و كاته‌دا هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌كرد، ته‌نها به‌غدا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ده‌كرد، كه دوژمنێكی هاوبه‌شمان هه‌بوو وخه‌ڵكێكی زۆریش له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق كه ئاواره بوون وله‌و ناوچانه ده‌هاتن كه حكومه‌تی فیدرالی نه‌یتوانی بیانپارێزێت، به ناچاری روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد، كه حكومه‌ت وخه‌ڵك دڵ ودهرگایانیان بۆ كردنه‌وه. لە باوەش گرتن وحەوانەوەی ئه‌و ژمارە زۆرەی ئاوارەش بوو بە خاڵێكی گرنگ بۆ پاڵپشتیکردنی مەعنەوی ومرۆیی لە هه‌رێمی كوردستان.
هەروەها، كلتووری دێرینەی پێكه‌وه‌ژیان لە نێوان پێکهاتە جیاجیاکان وریزگرتن لە ئازادی دەربڕینی ئایینی لە کوردستان وپاراستنی پێکهاتە ئاینییەکان کە لە دەست هەڕەشەی داعش پەنایان هێنا بۆ هەرێم، جێگەی رێز بوو لەلایەن کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی وناوبانگێکی ئەرێنی بۆ هەرێم دروستکرد.
ئەو هەموو شتانە به راستی جێگه‌ی رێز وته‌قدیری هه‌موو ئەو شانده بیانییانەن كه دێنه هه‌رێمی كوردستان، له ڤاتیكانه‌وه بگره تا ده‌گاته پاریس وله‌نده‌ن، رۆما وستۆكهۆلم، به‌رلین وواشینتون ومۆسكۆ وشوێنه‌كانی دیكه به وڵاتانی ده‌وروبه‌ریشه‌وه.
كلتوورهكمان هه‌یه كه كورد، عه‌ره‌ب، توركمان، سریان وكلدان وئاشووری، مه‌سیحی موسڵمان، شیعه وسونه، یه‌زیدی، كاكه‌یی، به‌هایی وزه‌رده‌شتی وشه‌به‌ك وهه‌موو تایفه‌كان پیكه‌وه ده‌ژین. ئه‌و خه‌ڵكه‌ش كه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد، ده‌یانزانی كه سه‌ر وماڵ وشه‌ره‌ف وكهرامهتیان پارێزراوه. به‌شێك له‌وانه ده‌یانتوانی بچنه وڵاتانی دراوسێ، به‌شێكیان چوون و دواتر گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكه زانیان مه‌عیشه‌ت له‌وێ زۆر زه‌حمه‌ته.
خه‌رجی ئاواره وپه‌نابه‌ران تا چه‌ند له ئه‌ستۆی به‌غدا، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وئاژانسهكان ورێكحراوه ناحكومیه‌كانی خوماڵی ونێوده‌وڵه‌تیدا بوو، تا چ رادەیەک خه‌رجییه‌كانیان دابین ده‌كرد؟
سەفین دزەیی: هاتن وئیدارەکردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاوارە كه له ساڵی 2014 روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد، كه ئێستاش زیاتر له ملیۆنێك و 400 هه‌زار كه‌س هێشتا له هه‌رێمی كوردستان ماون، تەحەددایەکی گەورەبوو. به‌شێكیان بۆ ناوچه‌كانیان گه‌ڕانه‌وه، بارودۆخی ناوچه ئازادكراوه‌كان هێشتا نائارامه، خزمه‌تگوزارییان نییه، ئه‌من وئاسایش نییه، به‌شێكیان دووباره بۆ هه‌رێمی كوردستان له كه‌مپه‌كان گه‌ڕانه‌وه، به‌شێكیان توانایی مادییان هه‌یه خانوو به كرێ ده‌گرن یان ده‌كڕن.
تێچووی ساڵانه‌ی حەوانەوەی ئاوارەکان كه له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه وه‌ك خه‌رجییه شاراوه‌كان ناوی دێت، نزیكه‌ی ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلاره. له كاتێكدا كه حكومه‌تی هه‌رێم بۆ خۆی له قه‌یرانێكی دارایی دایه. مانگانه 100 تا 130 ملیۆن دۆلار تێچووی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپی ئاواره‌كانه له خزمه‌تگوزاری ئاو وئاوه‌ڕۆ، كاره‌با، ئه‌من وئاسایش، قوتابخانه وته‌ندروستی وهتد... به‌بێ ئه‌وه‌ی كه به‌غدا خۆی به به‌رپرس بزانێت و یه‌ك دینار هاوكاری بكات یان یه‌ك پاكه‌ت ده‌رمان بنێرێت. له‌كاتی ئازادكردنی موسڵ كه هێزی سوپای عێراق به هاوكاری پێشمه‌رگه هاتن موسڵیان ئازاد كرد، هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم ده‌رگایان واڵا بوو بۆ تیماركردنی بریندارانی شه‌ڕی ئازادكردنی موسڵ وله‌شكری عێراق، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌غدا یه‌ك برینپێچ بنێرێت، هه‌موو كه‌وته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وهه‌موو ئه‌و دا‌و ده‌رمانانه‌ی كه بۆ به‌كارهێنانی هاووڵاتیانی هه‌رێم خه‌زن كرابوون، بۆ بریندارانی شه‌ڕی داعش وئاواره‌كان به‌كارهێنران. به‌داخه‌وه به‌غدا خۆی به‌خاوه‌نی ئه‌و خه‌ڵكه نه‌زانی كه ئاواره ببوون وئه‌و بریندارانه‌شی كه له به‌ره‌ی جه‌نگ روویان له هه‌رێم كرد. هه‌ندێ رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ورێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوكارییان كردین. به‌ڵام كێشه وداخوازییهكان ئه‌وه‌نده له ئاستێكی به‌رزدا بوون، كه نه هه‌رێمی كوردستان ئه‌م تواناییه‌ی هه‌بوو ونه رێكخراوه‌كان له‌و ئاسته‌دا بوون، به‌ڵام سه‌ربه‌رزانه ئه‌و ئه‌زموونه‌شمان تێپه‌ڕاند وپێویسته سوپاسی دكتۆر وكارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكه‌ین، به هه‌مان شێوه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وپارێزگاران وداموده‌زگاكانی دیكه‌ی حكومه‌ت كه له راستیدا له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه به‌ده‌نگ ئه‌و خه‌ڵكه‌وه چوون وبه خه‌ڵكی خۆیان زانی وئهوەش بووه پێناسه‌یه‌كی جوانتری هەرێمی کوردستان بۆ دونیای ده‌ره‌وه.
سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق بۆ ریكلام سه‌ردانی كه‌مپه‌كانیان ده‌كرد وبه‌ڵام هیچ ئامارێك سه‌باره‌ت به یارمه‌تییه‌كانی كۆچ وكۆچبه‌رانی عێراق له لای ئێمه نییه. رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك رێکخراوی وڵاتە یەکگرتووەکان به‌تایبه‌تی 'یوئین ئێچ سی ئار' پێناسه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ئاواره‌كان هه‌یه كه ئه‌وانه‌ی ئاواره‌كانی ناوخۆن وله ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌هاتن، به په‌نابه‌ر پێناسه ناكه‌ن، ته‌نها پهناههندهكانی كه له رۆژئاوا هاتبوون ئه‌وان سودمه‌ند بوون له هاوكارییه‌كانی یوئێن ئێچ سی ئار، ئه‌گینا باری سه‌ره‌كی وههره زۆری كه‌وتبووه سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه به باشترین شێوه بتوانێت ئه‌و ئاوارانه بحه‌وێنێته‌وه، به لایه‌نی كه‌مه‌وه ئه‌من و ئاسایشیان بۆ دابین بكات. خه‌ڵكی كوردستان له ده‌می خۆی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌گرته‌وه، وه‌ك بینیمان خه‌ڵكی كوردستان كۆمه‌ك وهاوكاری كۆ ده‌كرده‌وه بۆ كه‌مپه‌كانی ده‌برد.
حكومه‌تی هەرێم چه‌ند خۆی له به‌رێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان له‌ماوه‌ی كابینه‌ی هه‌شته‌م به سه‌ركه‌وتوو ده‌زانێت؟
سەفین دزەیی: به رای من حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وشه‌خسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنی له رووی به‌رێوه‌بردنی ئه‌و قه‌یرانه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ده‌ستهێنا. به‌داخه‌وه هاوبه‌شه‌كان له‌ناو حكومه‌ت كه وا تێگه‌یشتبوون پاپۆره‌كه به‌ره‌و نقوومبوون ده‌چێت، زوو خۆیان تێهه‌ڵدا وخۆیان لێ ده‌رباز كرد. به‌ڵام پارتی ویه‌كێتی مانه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وجێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ووهزیره به‌ڕێزه‌كانی دیكه به كردار سه‌ڵماندیان كه حكومه‌ت حكومه‌تێكی شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه جێی ده‌ستخۆشی بێت وئه‌م ره‌وشه تێپه‌رێنێت وپاپۆرهكه به ژیرانه ولێزانینی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران توانی بگه‌یه‌نێته كه‌ناری ئارام.
پێویسته لێره بگوترێ كه قوربانیدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وئاسایش ودان به‌خۆداگرتنی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵێنده‌ران وچین وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵی كوردستان له كاته سه‌خته‌كانی پێنج ساڵی رابردوودا، بوون به پاڵپشتی مه‌عنه‌وی گرنگ بۆ كابینه‌ی هه‌شته‌م بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان، ئه‌مه‌ش جێگای ته‌قدیر ورێزلێنانه.
ئایا ئاسایی بوونه‌وه‌ی سیسته‌می مووچه وپێدانی به‌شێك له پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران به مانای ئاسایی بوونه‌وه‌ی ره‌وشی ئابووریی كوردستانه وده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار وجولاندنی بازار، پێتان وایه ئابووریی كوردستان له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا چه‌ند گه‌شه ده‌كات؟
سەفین دزەیی: ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا هه‌یه، په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له نێوان به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی وهه‌رێمی كوردستان دروست كردووه. پێدانی به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه وایكرد كه بڕیاری پاشه‌كه‌وت له مانگی سێی ئه‌مساڵ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه وئه‌و گفتگۆیانه‌ی كه له‌گه‌ڵ به‌غدا ووه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی هه‌یه، به‌رده‌وام ده‌بێت. پێویستیشه دانوستاندن له نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا له سه‌ر دۆسییه‌كانی نه‌وت و گاز وكۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی دیكه هه‌بێت. وای ده‌بینین كه كه‌شوهه‌وایه‌كی گونجاو هه‌یه كه هه‌رێم ده‌توانێت ئه‌و دۆسیانه له‌گه‌ڵ به‌غدا باس بكات. به‌ڵام نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وت وكۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش ونه‌مانی خه‌لافه‌ت، كه هه‌ڕه‌شه‌كانی هێشتا هه‌ر ماون، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كانی ناوخۆ ده‌رفه‌تێكه بۆ بووژانه‌وه‌ی بازاری هه‌رێمی كوردستان. ئێستاش به‌پێی هه‌ندێ راپۆرت وئامار ده‌بینین كه ساڵی رابردوو به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی كه له مانگی سێی 2018 رێژه‌یه‌ك له پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌ستكاری كرا وله‌مانگی ئاداری 2019 به ته‌واوه‌تی پاشه‌كه‌وت هه‌ڵگیرا، كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر بازار وجولهیهك له رووی بیناسازی، مولك وماڵ، هاتنه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌و كۆمپانیانه كه كوردستانیان به‌جێهشتبوو دروستبووه. هه‌روه‌ها هاتنی شانده بازرگانییهگان له‌وانه شانده بازرگانییه‌كانی ئه‌مریكا، ئێران وتوركیا وهاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌یان، هه‌مووی ئه‌وانه ئاماژه‌ن كه هه‌ریمی كوردستان قه‌یرانه‌كانی له‌دوای خۆی به‌جێهشتووه. راسته له سه‌داسه‌د چاره‌سه‌ر نه‌بووه، كۆمه‌ڵێك گرفتی دیكه ماون، به‌ڵام وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گوتی له تونێلێكی دوور ودرێژ و تاریك بووین، ئێستا رووناكیی كۆتایی تۆنێله‌كه دیارە. كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك وكۆمپانیا په‌یوه‌ندییان كردووه وهاتوونه ودهشبینین لەو سێ وچوار مانگەی رابردوودا چه‌ندین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستان سازكراون. هه‌وڵ وكوششهكان بۆ ئه‌وه‌یه كه كوردستان دوباره بۆ ئه‌و پێشوه‌چوونه ئابوورییه‌ی 2005 تا 2013 بگه‌ڕێته‌وه وداهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ كوردستان ده‌بینین. گرنگ ئه‌وه‌یه كه هێزه سیاسییه‌كان له كوردستان یه‌كریزی خۆیان بپارێزن ونیگهڕانی خه‌ڵك به‌وه ده‌ڕه‌وێته‌وه كه ئه‌من وئاسایش به‌رقه‌رار بێت وسه‌قامگیری سیاسیش هه‌بێت. ئه‌و كاته‌یه كه سهرماگوزارانی خوماڵی وبیانی له كوردستان سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كه‌ن.
چی بوون لێكه‌وته سیاسی وئابوورییه‌كانی ریفراندۆم وهه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ؟
سەفین دزەیی: پیلانێكی زۆر مه‌ترسیدار له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆ تێكشكاندنی قه‌واره سیاسییه‌كەی هه‌بوو. به‌داخه‌وه ئه‌و پیلانه تا راده‌یه‌ك له هه‌ندێ شوێن سه‌ری گرت. له كركوك وهه‌ندێ ناوچه‌ی دیكه پێشمه‌رگه ناچار بوو پاشه‌كشه بكات. پیلان هه‌بوو كه شوێنه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش بگیرێن وقه‌واره‌ی یاسایی وده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان لاواز بكرێت. خۆراگری پێشمه‌رگه له پله‌ی یه‌كه‌مدا، سیاسه‌تی ژیرانه‌ی حكومه‌ت وسه‌رۆك بارزانی وسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕاستی وایكرد كه ئه‌و پیلانه تێك بشكێت وسهرنهگرێت. په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی حكومه‌ت، به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ل وڵاتان وایكرد كه دوا مانگی 2017 سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا بە فەرمی بانگهێشتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ پاریس بكات. له‌وێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ڕێوه‌چوو وپەیامێکی ئاشكرا بوو كه رۆژئاوا به‌تایبه‌تی فه‌ره‌نسا كه هێزێكی گرنگی ئه‌وروپایه پاڵپشتی بوونی حكومه‌تێكی به‌هێز له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. دوای ئه‌و ئه‌ڵمانیا، روسیا، ڤاتیكان، هۆله‌ندا، به‌لجیكا، تاران، ئه‌نقه‌ره‌ش، كه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی ئابلوقه سەپێندراوەکەی سەر هەرێم لاواز بێت ودواتر بڕیاردرا به ته‌واوی لاببرێت. ئه‌وەش به بهرگەگرتن، دیپلوماسییهت، حیكمه‌ت، لیهاتوویی و لێزانینی سه‌ركردایه‌تی بووه. هه‌نگاو به هه‌نگاو توانرا په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاك بكریت، به‌تایبه‌تی پاش هاتنی به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی. ئه‌وه به‌شێك بوو له چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان، هه‌ر چه‌نده گرفتمان له‌گه‌ڵ به‌غدا ماوه، به‌ڵام دیالۆگ هه‌یه وعادل عه‌بدولمه‌هدی كه‌سێكه كه زیاتر ده‌توانێت قسه وكاری له‌گه‌ڵ بكرێت وگهشبینین به‌و دیالۆگه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو لاهه‌یه.
سه‌باره‌ت به گه‌شه‌پیدانی ئابووری، به راستی ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵانی دوای 2005 خه‌ریكی بوژانه‌وه بووه. هه‌رێمی كوردستان له سه‌رده‌می رژیمه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق له هه‌موو شتێك بێبه‌ش بوو، بۆیه‌ش ئه‌و شێوه خێراییه‌ی بوژانه‌وه‌ی ئابووریی به‌خۆوه دیت. ئێستا به‌شێكی به نیوه‌چڵی ماوه‌ته‌وه وپێویسته به‌رده‌وام بین بۆ ئەوەی پرۆژانهكانی نیوه‌چڵ ته‌واو بكرێن، ئه‌وه‌ش پێویستی به هاوكاری ده‌ره‌وه وسه‌رمایه گوزاری هه‌یه. كه‌رتی تایبه‌تی هه‌رێمیش به‌ڕاستی رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه وبه‌تایبه‌تی به‌ڵێنده‌ران جێگه‌ی رێز وتهقدیرن. ئێستا خه‌ریكه به‌شێك له پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌درێته‌وه، تا ئێستا دوو وه‌جبه‌ی 100 ملیۆن دۆلاری دابه‌ش کراوە، به ئومێدی ئه‌وه‌ی كه له كابینه‌ی داهاتوودا بارودۆخه‌كه زیاتر به‌ره‌و پێش بچێت وبارودۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان وبژێوی ژیانی خه‌ڵك باشتر ببێت وكوردستانیش هه‌نگاو به هه‌نگاو بۆ ئه‌و ئاسته‌ی كه پێشتر هه‌نگاوی بۆ نابوو به پاڵپشتی بازاری ئازاد به چه‌مكی ده‌رفه‌تی ره‌خساندنی كار بۆ هه‌موو تاكێك چی له كه‌رتی گشتی بێت یان كه‌رتی تایبه‌تی، بگه‌ڕێته‌وه.
پێشنیارتان بۆ كابینه‌ی داهاتوو؟
سەفین دزەیی: حكومه‌تی داهاتوو ته‌واوكاری حكومه‌تی ئێستا ده‌بێت، چونكه كاندیدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ كابینه‌ی داهاتوو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستانه، له هه‌مان ئه‌و پارته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی ئێستایه كه له كابینه‌ی هه‌شته‌م حوكمرانی ده‌كات. بۆیه سیاسه‌تی حكومه‌ت به‌رده‌وامبوونه له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسه‌واری ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه هه‌بووه تا بژێوی خه‌ڵك باشتر ببێت وخزمه‌تگوزارییه‌كان باشتر ببن وئه‌و پرۆژانه‌ی كه به نیوەچڵی ماونه‌ته‌وه، هه‌وڵ بدرێت ته‌واو بكرێن بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان. سەبارەت به په‌ره‌پێدانی سیاسه‌تی ئابووری، بەهێزکردنی بناغەی سیاسه‌تی بازاری كراوه وكه‌رتی تایبه‌ت، به‌شێكن له به‌رنامه‌ی سیاسیی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی وته‌نانه‌ت یهكیەتیش زۆر به ئاشكرا باس له به‌رنامه‌كانی خۆیان كردووه. ئه‌وه ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ پێكهێنانی كارنامه‌ی حكومه‌تی داهاتوو. له‌وانه‌یه بارودۆخی كابینه‌ی داهاتوو له كابینه‌ی هه‌شت گونجاوتر وباشتر وئارامتر بێت وئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه كابینه‌ی هه‌شته‌م پێی تێپەڕی، كابینه‌ی نۆیه‌م نەیبێت، به‌ڵام له هه‌مان رێچكه ده‌بێت بۆ په‌ره‌پێدانی ئابوورییه‌كی باشتر وبازاری ئازاد وره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار وهه‌روه‌ها راكێشانی سه‌رمایه‌گوزاری. په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ل به‌غداش به دڵنیاییه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته ده‌بێت كه دیالۆگ له نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا هه‌بێت، چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان به رێگای دیالۆگ، له‌وانه ماده‌ی 140 ومه‌سه‌له‌ی نه‌وت، بودجه ودۆسیه‌ی ئه‌منی به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی كه ئێستا مه‌ترسی سەرهەڵدانەوەی داعشی لێ هه‌یه، پێویسته هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا هه‌بێت. پێویسته ئه‌وه‌ی كه هه‌یه باشتر بكرێت. ئه‌وانه بابه‌تی سه‌ره‌كین كه كابینه‌ی نوێ هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ده‌كات وتهواوكار ودرێژه پێده‌ری كاره‌كانی كابینه‌ی هه‌شته‌م ده‌بێت.
دوا قسه؟
سەفین دزەیی: ده‌ركه‌وت له كاتێكدا كه هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان یه‌كده‌نگ ویهكڕیز بن ده‌ستكه‌وتی مه‌زنتر به‌ده‌ست دێنن. كاتێ كه په‌رته‌وازه بن، له‌وانه‌یه خه‌ڵكانێك سوودی لێوه‌ربگرن وبهكاریان بێنن ونه ته‌نیا ده‌ستكه‌وتی مه‌زن به‌ده‌ست نه‌هێنین، به‌ڵكو زۆر لە دهستكهوتەکانیش كه هه‌ر وه‌ك بینیمان له ده‌ست بده‌ین.
بۆیه پێویسته هێزه سه‌ره‌كییه‌كان به‌تایبه‌تی پارتی ویه‌كێتی وهێزه‌كانی دیكه‌ش كه جێگه وپێگه‌ی خۆیان له‌ناو سیاسه‌ت وگۆڕهپاتی سیاسی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌رانبه‌ر بابه‌ته نیشتیمانییه‌كان وئاسایشی نیشتیمانی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك ده‌نگ ویهكرهنگ بن. له روویه‌كی دیكه بیر‌و رای جیاواز هه‌یه، له‌وانه‌یه ئایدولۆجیای جیاواز هه‌بێت، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر بابه‌ته چاره‌نووسسازه‌كان هاوده‌نگ وهاورهنگ بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كوردستان زیاتر به‌ره‌و پێش ببه‌ین، داخوازییه‌كانی خه‌ڵك وئومێد وخه‌ون وئاواتی گه‌لی كوردستان بۆ داهاتوو به‌دی بێنین.