حکومەتی هەرێمی كوردستان
SUN, 6 OCT 2024 04:54 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی عێراق




هەروەك چۆن ئاماژەی پێکراوە لە بڕگەی پێنجەمی دەستووری عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی بەڕێوەبردنە لە هەرێمی فیدڕاڵى کوردستان لە کۆماری عێراق. لەوەتەی ڕووخانی ڕژێمی پێشوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی عێراقێکى دیموکراسی، فرەیی و فیدڕاڵی کردووە بە ئاشتی لەگەڵ خۆیی و دراوسێکانی. هەموو هەوڵێکیشی بەگەرخستووە بۆ پاڵپشتیکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە عێراقێك کە ڕێز لە ماف و خواستەکانی هاووڵاتیانی دەگرێت.

دەستووری عێراق بە ڕوونی مافی پارێزگاکان و هەرێمە فیدڕاڵییەکانی دیاریکردووە. حکومەتی هەرێمی کوردستان هەردەم پەیوەستە بە دەستوور وەکو باڵاترین دەسەڵات لە وڵات. حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی ژمارەیەک بابەتی چارەسەرنەکراو لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ.        





چاڵاکیەکان

ڕاپۆرتی كۆمپانیای (دیلۆیت) سەبارەت بە وردبینی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان

THU, 30 MAY 2019 02:14

ڕاپۆرتی شەشەمی وردبینی و پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان لەلایەن (كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری) تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی (هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت لە 1ی تشرینی یەكەمی 2018 تا 31ی كانونی یەكەمی 2018).

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم لە بارەی ئیدارەکردنی قه‌یرانه‌كانی پێنج ساڵی رابردوو دەدوێت

THU, 11 APR 2019 20:59

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی، باس لە چۆنیەتی ئیدارەکردنی ئەو تەحەددا سیاسی وئابووریی سەختانە ده‌كات کە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا رووبه‌ڕووی حكومه‌ت وگه‌لی هەرێمی كوردستان ببوونه‌وه‌.

‌یەک ملیۆن و٤٠٠ هەزار ئاوارە وپەنابەر هێشتا لە کوردستانن

TUE, 24 APR 2018 12:09

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له‌ لێدوانێكدا بۆماڵپه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی کە 30 لەسەدی ئاواره‌كانی ناوخۆی عێراق و98 لەسەدی په‌نابه‌رانی سوریا لە ‌عیراق، له‌ هه‌رێمی كوردستانن، كه‌ ژماره‌یان ده‌گاته یەک ملیۆن و٤٠٠ هەزار كه‌س.