حکومەتی هەرێمی كوردستان
SUN, 6 OCT 2024 05:03 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

پەیوەندییەکانی دەرەوە




حکومەتی هەرێمی کورستان، بەمەبەستی پەیوەندی بەستن لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی لە ئەیلول / سەبتەمبەری 2006 دامەزراند. ئەمڕۆ، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەشێکی گرنگی حکومەتە و چەندین ئەرکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدات. وەهەروەها، حکومەتی هەرێمی کورستان چەندین نووسینگەی نوێنەرایەتی هەیە لە سەر ئاستی جیهاندا.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسە لە برەوپێدانی بەرژەوەندیەکانی  هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیان لە بواری پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، بە پشت بەستن بە یاساکانی هەرێم و دەستوری کۆماری عێراق.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، چالاکیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی 13 نووسینگەی نوێنەرایەتی لەسەر ئاستی جیهان بەڕێوە دەبات. چەندین کونسوڵگەری بیانی لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە. 

فەلاح مستەفا بکر، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەیە بە پلەی وەزیر. فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە چەندین بەڕێوەبەرایەتی پێکهاتووە. بۆ پەیوەندیکردن بە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لێرە کلیک بکە. 

 





چاڵاکیەکان

ڕاپۆرتی كۆمپانیای (دیلۆیت) سەبارەت بە وردبینی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان

THU, 30 MAY 2019 02:14

ڕاپۆرتی شەشەمی وردبینی و پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان لەلایەن (كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری) تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی (هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت لە 1ی تشرینی یەكەمی 2018 تا 31ی كانونی یەكەمی 2018).

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم لە بارەی ئیدارەکردنی قه‌یرانه‌كانی پێنج ساڵی رابردوو دەدوێت

THU, 11 APR 2019 20:59

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی، باس لە چۆنیەتی ئیدارەکردنی ئەو تەحەددا سیاسی وئابووریی سەختانە ده‌كات کە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا رووبه‌ڕووی حكومه‌ت وگه‌لی هەرێمی كوردستان ببوونه‌وه‌.

قوباد تاڵەبانی: دەبێت هەموو نەتەوەکانی عێراق مافەکانیان بەپێی دەستوور پارێزراو بێت

TUE, 5 JUN 2018 14:55

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد نەتەوە و پێکهاتە جیاجیاکانی عێراق بە کوردستانیشەوە، هەموویان هاوڵاتی رەسەنن بێ جیاوازی و خاوەن مافن لەم وڵاتە، بۆیە دەبێت هەموو مافەکانیان بە دەستوور و یاسا پارێزراو بێت، دەبێت هەمووان پێکەوە یەک بن بە پێکهاتەکانی نەتەوەیی و ئایینی و سیاسی، بۆ ئەوەی وڵاتێکی ئارام و دادپەروەر و پێشکەوتوو بنیات بنێین."