نیشتەجێبوون و ژێرخان
لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا، بواری ژێرخان و نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان بەرەو پێشچوونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە. پلاندانان و دابینكردنی سەرمایە و كاری چالاکی هاوڵاتیان کاریگەر بوونە بۆ بنیاتنانی ڕێگاوبان و سیستەمی بەرێوەبردنی ئاوی پاك و بەرەو پێشچوونی زۆر گەورە لە بواری تۆڕی کارەبا و سیستەمی زانیاری وگەیاندنی باشتر و سەردەمیانەتر، وەهەروەها بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەی یەکەی نیشتەجێبوون و باڵاخانە لە سەرانسەری هەرێم.
ژێرخان و نیشتەجێبوون کۆڵەگەی ئابووریەکی تەندروست پێك دێنێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە دابینکردنی سیستەمی بە‌هێزو بەردەوام سەردەمیانە بۆ مسۆگەرکردنی ئاستی بژێوی باشتر بۆ هاوڵاتیان و سەرکەوتنی کاروباری بازرگانی.
بۆ زانیاری زیاتر، هەندێک لە دوایین چالاکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەست بە ژێرخان و نیشتەجێبوون، وەهەروەها بەستەری ماڵپەرە پەیوەندیدارەکان، لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە.
چاڵاکیەکان
بە گوێرەی ئاماژه‌كان كوردستان بەرەو گه‌شه‌پێدانی ئابووری هەنگاودەنێت
SAT, 1 JUN 2019 11:04
هەنگاوەکانی چاکبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم وبە‌غدا، كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش وهەوڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كانی ناوخۆ لە هۆکارە گرنگەکانن بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان. ئاماژه‌كان وا پیشان ده‌ده‌ن کە كوردستان بەرەو جوله‌یه‌كی به‌رفراوان بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری هەنگاودەنێت.
نێچیرڤان بارزانی و یان كۆبیش جه‌خت له دیالۆگی هه‌ولێر ــ به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه
THU, 29 MAR 2018 17:38
له دیدارێكدا كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز كۆبیش خۆشحاڵیی خۆی به هه‌نگاوه ئه‌رێنییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕی و هیوای دیالۆگێكی جددیترى به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان خواست، ئاماده‌ییی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشی له‌مباره‌یه‌وه بۆ هه‌ر هاریكارییه‌ك نیشان دا.
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئه‌مه‌ریكی جه‌خت له هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیی دوولایه‌نه ده‌كه‌نه‌وه
WED, 28 MAR 2018 22:06
شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان ده‌ربڕی و به پێوستیان زانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شانازی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه له به‌رامبه‌ر تیرۆرستانی داعش بكه‌ن كه بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی بووه.