Kurdistan Regional Government


 

نیشتەجێبوون و ژێرخان

لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا، بواری ژێرخان و نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان بەرەو پێشچوونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە. پلاندانان و دابینكردنی سەرمایە و كاری چالاکی هاوڵاتیان کاریگەر بوونە بۆ بنیاتنانی ڕێگاوبان و سیستەمی بەرێوەبردنی ئاوی پاك و بەرەو پێشچوونی زۆر گەورە لە بواری تۆڕی کارەبا و سیستەمی زانیاری وگەیاندنی باشتر و سەردەمیانەتر، وەهەروەها بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەی یەکەی نیشتەجێبوون و باڵاخانە لە سەرانسەری هەرێم.

ژێرخان و نیشتەجێبوون کۆڵەگەی ئابووریەکی تەندروست پێك دێنێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە دابینکردنی سیستەمی بە‌هێزو بەردەوام سەردەمیانە بۆ مسۆگەرکردنی ئاستی بژێوی باشتر بۆ هاوڵاتیان و سەرکەوتنی کاروباری بازرگانی.

بۆ زانیاری زیاتر، هەندێک لە دوایین چالاکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەست بە ژێرخان و نیشتەجێبوون، وەهەروەها بەستەری ماڵپەرە پەیوەندیدارەکان، لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە.