Kurdistan Regional Government


 

پەیوەندییەکانی دەرەوە

حکومەتی هەرێمی کورستان، بەمەبەستی پەیوەندی بەستن لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی لە ئەیلول / سەبتەمبەری 2006 دامەزراند. ئەمڕۆ، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەشێکی گرنگی حکومەتە و چەندین ئەرکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدات. وەهەروەها، حکومەتی هەرێمی کورستان چەندین نووسینگەی نوێنەرایەتی هەیە لە سەر ئاستی جیهاندا.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسە لە برەوپێدانی بەرژەوەندیەکانی  هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیان لە بواری پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، بە پشت بەستن بە یاساکانی هەرێم و دەستوری کۆماری عێراق.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، چالاکیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی 13 نووسینگەی نوێنەرایەتی لەسەر ئاستی جیهان بەڕێوە دەبات. چەندین کونسوڵگەری بیانی لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە. 

فەلاح مستەفا بکر، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەیە بە پلەی وەزیر. فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە چەندین بەڕێوەبەرایەتی پێکهاتووە. بۆ پەیوەندیکردن بە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لێرە کلیک بکە.