Kurdistan Regional Government


 

پێکهاتەی حکومەت

حکومەتی کۆدەنگی نیشتمانی

کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتێکی یەکبوونی نیشتمانییە. هەموو حزبە سیاسیە سەرەکیەکان هاوپەیمانیەتێکی بنکە فراوانیان پێکهێناوە، کە رەنگدانەوەی فرەیی سیاسیی هەرێمی کوردستانە بۆ مەبەستی نوێنەرایەتیکردن وخزمەتکردنی هاووڵاتیان.

چاوەڕواندەکرێت کە دیدی سیاسی وئابووری وفەرهەنگیی پارتە سیاسیەکانی کە بەشداریدەکەن لە حکومەت، بیری تازە وگفتوگۆ ومشتومڕی تەندروست لە ناوەوە بهێننە کایەوە. لە هەمان کاتدا، ئەم کابینەیە بە یەک دەنگ دەدوێت کاتی دێتە سەر بابەتە ستراتیژیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەکو پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغداو کۆمەڵگەی ناونەتەوەیی.

ئەمە سەردەمێکی مێژوویی گرنگە بۆ گەلی کوردستان. حکومەتی کۆدەنگی نیشتمانی ئامادەیە بۆ رووبەڕووبونەوەی هەر پێشهاتەیەک وگەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان.