Kurdistan Regional Government


 

تەندروستی

بە گەشەسەندنی ئابووری هەرێمی کوردستان و بەرەوپێشچوونی توانای شارەزایی و تەکنەلۆژی، هاوڵاتیان مافی خۆیانە کە چاوەڕوانی ئاستێکی بژێوی باشتربن. یەکێک لە پێشینە هەرە گرنگەکان بۆ زۆربەی هاوڵاتیان بریتیە لە خزمەتگوزاری تەندروستی، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە چاکسازی و بەرەوپێشچوونی بەردەوام تێیدا. ئەمەش هەوڵی زیاتری حکومەتی پێویستە کە بە شێوەیەکی ڕوون و کاریگەر لە پەیوەندیدابێت لەگەڵ هاوڵاتیان دەربارەی خزمەتگوزاری تەندروستی و بنکە تەندروستیەکان و هەڵمەتەکانی هۆشیاری تەندروستی.

بۆ زانیاری زیاتر، هەندێک لە دوایین چالاکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری تەندروستی لە خوارەوە، لەگەڵ ناونیشانی ماڵپەری وەزارەتی تەندروستی، ئاماژەیان پێکراوە.