حکومەتی هەرێمی كوردستان
MON, 11 NOV 2024 20:57 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

کورتە مێژووی حکومەتی هەرێم




حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1992 لەلایەن ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردستان دامەزراوە، کە یەکەمین پەرلەمانی هەڵبژێردراو بووە بەشێوەیەکی دیموکراتی لە کوردستان وعیراق لە دوای دامەزراندنی ناوچەی دژەفڕین بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان لە توندوتیژیەکانی ڕژێمی پێشووی بەعسی عیراق لە ساڵی 1991.

حکومەتی هەرێمی کوردستان شارەزایی ولێهاتوویی لەماوەی کابینە یەک لە دوای یەکەکان بەدەستهێناوە، بەتایبەتی لەدوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو لە ساڵی 2003. دوو کابینەی جیای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2006 یەکیانگرت بۆ پێکهێنانی کابینەی پێنجەم، کە سەرۆک وەزیرانی ئێستا ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی ڕابەرایەتی دەکرد. کابینەی پێنجەم ڕێگە خۆشکەری چەندین پرۆژەو سیاسەتی بێ هاوتابوو کە لە ساڵانی پێشوودا بوونیان نەبوو وەک دروستکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی، گرتنەدەستی سیاسەتێکی دەستپێشخەری نەوت وگاز، بنیاتنانەوەی ژێرخانی هەرێم وپەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سەرمایەی زیاتر بۆ پڕۆژەکانی کومەڵایەتی و ئابووری لە هەرێم.

کابینەی شەشەم، کە بەڕێز دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح ڕابەرایەتی دەکرد، چەندین دەستکەوتی تری خستەسەر سەرکەوتنەکانی کابینەی پێنجەم، بە پەرەپێدانی چەندین کەرتی ناوخۆ وەک نیشتەجێبوون و خوێندنی باڵا و شەفافیەتی حکومەت. وەهەرەها کابینەی حەوتەم چەندین دەستکەوتی ستراتیژی بەدەست‌ هێناوە کە ‌ گرنگترینیان پەرەپێدانی کەرتی نەوت وگازو گەشەی خێرای وەبەر‌هێنانی دەرەکی. کابینەکانی پێشوو چەندین پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان بۆ هاووڵاتیان لەوانەش دابینکردنی کارەبا و پەرەپێدانی ژێرخانی وچاکسازی لە کەرتی تەندروستی وپەروەردەو بەرزبوونەوەی بێوێنە لە بەشی داهاتی تاکەکەسی لە بەرهەمی خۆماڵی گشتی وگەشەسەندنی ئاستی بژێوی ژیان.