ئاسایش و دادپەروەری
لە ساڵی 2003 وە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵەکانی بەگەڕ خستوە بۆ دابینکردنی هەرێمێکی ئارام و پارێزراو بۆ منداڵان و خێزان و هاوڵاتیان لە هەر تەمەنێک یا نەتەوەیەک یا ئایینێکدا بن. حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کاریگەر سیستەمی دادوەریی و یاسایی بەرەوپێش بردووە بۆ پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی سەروەری یاسا لە سەرتاسەری کوردستان. ئەمەش بە هەماهەنگیکردن لەگەڵ پەرلەمان بۆ باشتر جێبەجێکردنی یاسا و هەماهەنگی لەگەڵ سیستەمی دادوەری لە ڕێگای وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بۆ زانیاری زیاتر، هەندێک لە دوایین چالاکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەست بە ئاسایش و دادپەروەری، وەهەروەها بەستەری ماڵپەرە پەیوەندیدارەکان، لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە.
چاڵاکیەکان
نێچیرڤان بارزانی و یان كۆبیش جه‌خت له دیالۆگی هه‌ولێر ــ به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه
THU, 29 MAR 2018 17:38
له دیدارێكدا كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز كۆبیش خۆشحاڵیی خۆی به هه‌نگاوه ئه‌رێنییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕی و هیوای دیالۆگێكی جددیترى به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان خواست، ئاماده‌ییی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشی له‌مباره‌یه‌وه بۆ هه‌ر هاریكارییه‌ك نیشان دا.
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئه‌مه‌ریكی جه‌خت له هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیی دوولایه‌نه ده‌كه‌نه‌وه
WED, 28 MAR 2018 22:06
شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان ده‌ربڕی و به پێوستیان زانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شانازی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه له به‌رامبه‌ر تیرۆرستانی داعش بكه‌ن كه بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی بووه.
نێچیرڤان بارزانی: نزیكبووینه‌ته‌وه له‌وه‌ى له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پاشه‌كه‌وتی مووچه نه‌مێنێت
WED, 28 MAR 2018 19:40
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به مووچه و خۆپیشاندان و توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی ناوچه‌كه‌ی خسته ڕوو.