حکومەتی هەرێمی كوردستان
SUN, 6 OCT 2024 03:19 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

پاراستنی ژینگە




ماڵپەڕی فەرمی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە - حکومەتی هەرێمی کوردستان

پەیکەری دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە

یاساکان

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و پاراستنی ژینگە





چاڵاکیەکان

ده‌زگای گشتی مین زیاتر له‌ ‌حەفت ملیۆن مه‌تر چوارگوشه له‌ ناوچه رزگاركراوه‌كان لە داعش له‌ ته‌قه‌مه‌نی پاككردووه‌ته‌وه

MON, 26 NOV 2018 12:44

سیراج بارزانی گوتی، چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی تلكێف به 12 بۆتلی گاز ماده‌ی كیمیایی ژهراوی به‌تایبه‌تی ماده‌ی كلوریان به‌كارهێنا. تیمی ته‌قاندنه‌وه‌ی مین له‌ ده‌زگای گشتی مین بە هاوكاری وسەرپەرشتی تیمە تایبەتەکانی چەکی کیمیایی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناخۆ ماده كیمیاییه‌كانی داعشی پوچه‌ڵ كردووته‌وه‌.

ژماره‌ی گه‌شتیاران ئه‌مساڵ ئاستێكی پێوانه‌یی تۆمار كردووه‌

MON, 8 OCT 2018 10:10

له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، ملیونێك و310 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه‌، كه زۆربه‌یان له‌ باشوور وناوه‌راستى عێراقه‌وه‌ هاتوون. هەر له‌ جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ، 349 هه‌زار گه‌شتیار له‌ ماوه‌ى 11 رۆژدا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌ وداهاتی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ى 140 ملیار دینار بووه‌.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو: سه‌رچاوه‌ی نزیكه‌ی شەست لەسەدی ئاوی هه‌رێم ناوخۆییه

MON, 30 JUL 2018 19:07

د. غازی فایق: هه‌رێمى كوردستان به‌ بوونی پێنج رووبار به تێكرای ئاوی رۆیشتوو 29.77 ملیار م3 كه‌  17.74 ملیار م3 له‌ناو خاكى هه‌رێمه‌ و 12.03 ملیار م3 له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئاوى هه‌رێمه‌،‌ خاون سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاوه‌. ئاوى ژێر زه‌ویش له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ زیاتر له‌ پێنج ملیار م3 خه‌مڵێنراوه‌، كه 79.70 لەسەدی بۆ خواردنه‌وه‌ به‌كاردێت، 18 لەسەدی بۆ كاروبارى كشتوكاڵی، 1.70 لەسەدی  بۆ پیشه‌سازى و0.30 لەسەدی بۆ كاری توێژینه‌وه‌ى كشتوكاڵى به‌كار دێت.