فهرمانگهی تهکنهلۆجیای زانیاری باڵاترین دامەزراوەی تەکنەلۆجیای زانیارییە لەناو حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کە لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی له ئاداری ساڵی 2007 دامهزراوه.
فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری لە نێو ئەنجومەنی وەزیران جێگیر کراوە و ئەرکی سهرکردایهتیکردنی پەرەپێدانی تهکنهلۆجیای زانیاری و نوێکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە چوارچێوەی سیاسەتێکی یەکگرتووی تەکنەلۆجیای زانیاریدا.
فەرمانگە بە پێی ڕێکارێکی زانستی کار لەسەر ئەم بوارانەی خوارەوە دەکات لە پێناو بەرەوپێشبردنی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی پەرەپێدانی تەکنەلۆجیای زانیاری:
1. بەرزکردنەوەی توانا و پەرەپێدانی سامانی مرۆیی لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگای راهێنان و پەروەردە.
2. دابین کردنی ژێرخانی تەکنیکی پارێزراو.
3. دابین کردنی حوکمڕانی تەکنەلۆجیای زانیاری و دانانی ڕێکار بۆ پرۆگرامەکانی ئایتی حکومەت.
4. دابینکردنی ئەپلیکەیشن و داتا و خزمەتگوزاری ئەلکترۆنی هاوبەش بۆ دامودەزگاکانی حکومەت.
5. پەرەپێدان و هاندانی بەشداربون لە بواری ئایتی بۆ دروستکرنی کەشێکی گونجاو بۆ پەرەسەندنی تەکنەلۆجیای زانیاری لە هەرێمی کوردستان.
6. کارکردن لە سەر جێبەجێ کردنی سیاسەتی تایبەت بە تەکنەلۆجیای زانیاری لە ڕێگای یاسادانان و ڕێکخستن و ستانداردەکان.
7. فەراهەم کردنی میکانیزمی شەفاف و کارا بۆ وەبەرهێنانی تەکنەلۆجیای زانیاری .