Kurdistan Regional Government


 

قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە مەتران یوسف تۆما کرد

به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مەتران یوسف تۆما سەرۆکی کەنیسەکانی کەرکووک و سلێمانی کرد و دۆخی ژیان و گوزەرانی مەسیحییەکانی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئێوارەی چوارشەمە ١٩ی حوزەیرانى 2019 لە ھەولێر بەڕێوەچوو، به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی جەختی لەسەر پەرەپێدانی کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە ئایینییەکانی کوردستان کردەوە و ڕایگەیاند کوردستان هەمیشە شوێنێکی ئارام بووە بۆ مەسیحییەکان و هەموو پێکهاتە جیاوازە ئایینییەکانی دیکە، ھەروەھا ئەماژەی بەوە دا کە ھەمیشە پاڵپشت و ھاوکاریان دەبێت.

لەلایەن خۆشیەوە به‌ڕێز سەرۆکی کەنیسەکانی کەرکووک و سلێمانی ستایشی ڕۆڵی سەرۆک مام جەلالی کرد کە بە هەموو توانایەوە کاری دەکرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مەسیحییەکان و بەیەک چاو سەیری هەموو هاووڵاتییان و پێکهاتەکانی کوردستان دەکرد.