Kurdistan Regional Government


 

کێشەی کارەبای دھۆک چارەسەر دەکرێت

ئەمڕۆ رێكەوتی 11/6/2019 بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی كارەبای پارێزگای دهۆك، بەڕێزان نێچیرڤان ئەحمەد سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ود.ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكان لەدیوانی ئەنجوومەنی وەزیران كۆبوونەوە.

لەمیانی كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا رێژەی گازوایڵ بۆ بەكارخستنی وێستگەی كارەبا لە پارێزگای دهۆك زیاد بكرێت بۆ 1200000 لیتر /رۆژانە (یەك ملیۆن ودووسەد هەزار لیتر) هەروەها جەختكرایەوە لەسەر پرۆژەی چارەسەركردنی كێشەی كارەبای دهۆك وقەزای سۆران كە پێشتر بەفەرمانی بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڕی 15000000 (پانزە ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی) بۆ تەرخان كرابوو كە بەزووترین كات بخرێتە بواری جێبەجێكردن.