Kurdistan Regional Government


 

قوباد تاڵەبانی پێشوازی لەشاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا كرد

به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، پێكهێنانی كابینەی نوێ و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدای تاوتوێ كرد.

به‌ڕێز دەیڤید ساترفیڵد یاریده‌ده‌ری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرۆكایەتیی شاندە ئەمەریكییەكەی كرد و لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی كە ئەمڕۆ 9 ئایاری 2019 لەهەولێر بەڕێوەچوو، پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ خێراكردنی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەتی هەرێم دووپات كردەوە و رایانگەیاند بەگرنگییەوە لەو پرسه‌ دەڕوانن.

سەبارەت بە په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هەرێم و بەغداش، شاندی میوان پاڵپشتیی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا و پەرەپێدان و باشكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌یان دووپات كرده‌وه‌.

لەدیدارەكەدا جووی هوود هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق و ستیڤ ڤاگن كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر و جەنەڕاڵ پاول لاكامێرا بەرپرسی ئۆپه‌ڕاسیۆنە سەربازییەكانی دژی داعش، ئامادە بوون.