Kurdistan Regional Government


 

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ فه‌خری كه‌ریم ده‌كات

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 31/3/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز فه‌خری كه‌ریم سه‌رۆكی ده‌زگای مه‌دا بۆ ڕۆژنامه‌وانی و ڕۆشنبیری و هونه‌ره‌كان كرد.

لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتەكانى گۆڕەپانى عێراق و كوردستان، پێویستیى بەردەوامیى هەوڵەكان بۆ یەكخستنى هەڵوێستى هێز و لایەنە سیاسییەكانى كوردستان بەمەبەستى بەشداریپێكردنى هەمووان لە هێنانەدیى ئامانجە هاوبەشەكان، بەردەوامیى هەڵسانەوە و پێشكەوتنى هەرێمی كوردستان، ئەرك و ئامانجە بەپەلەكانى قۆناغی داهاتوو به‌ شێوه‌یه‌ك كە دەستكەوتەكان بەهێزتر دەكات و به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌ پرۆگرامی حكوومه‌تدان بۆ باشتركردنی ژیانى هاووڵاتییان و به‌دیهێنانی خواستە ڕەواكانیان، خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گرنگیى بەردەوامیى هەنگاو و هەوڵه‌ ئەرێنییەكانى سەركردایەتیى هەرێمی كوردستان و حكوومەتەكەى بۆ زیندووكردنەوەى پەیوەندییەكانى نێوان هەرێم و حكوومەتى فیدراڵ لە چوارچێوەى دەستووردا و هەموو ئەو فاكتەرانەى دەبنە مایەى چەسپاندنى بنەماى ڕاستودروستیى پەیوەندیى نێوان هەردوولا، دووپات كرایه‌وه‌.