Kurdistan Regional Government


 

قوباد تاڵەبانی و جێگری سەرۆك وەزیرانی ئیستۆنیا، حكوومەتی ئەلەكترۆنییان تاوتوێ كرد

لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتی ئیستۆنیا، ئەمڕۆ دوو شەممە 11 ئازار 2019، به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان لە تالینی پایتەخت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیستۆنیا به‌ڕێز تایمار پیتیرکوپ کۆبوویەوە.

لە کۆبونەوەکەدا باس لە پەرەپێدانێ پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئیستۆنیا كرا بەتایبەتی لە بواری سوود وەرگرتن لە سیستمی حكوومەتی ئەلەكترۆنیی پێشکەوتووی ئەو وڵاتە و چۆنیەتیی سوود وەرگرتنی بۆ هەرێمی كوردستان كە دەبێتە هۆی ئاسانكارییی کاروباری حکوومەت و خزمەتی باشتری هاووڵاتیان.

شاندی ئیستۆنیا قۆناغەكانی حكوومەتی ئەلەكترۆنیی وڵاتەكەیان بۆ به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی ڕوون كردەوە و ئامادەییان دەربڕی هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكەن بۆ سوود وەرگرتن لێی.