Kurdistan Regional Government


 

قوباد تاڵەبانی گەیشتە وڵاتی ئیستۆنیا

لەسەر بانگهێشتی سەرۆك وەزیرانی ئیستۆنیا و بەسەردانێكی فەرمی، ئەمڕۆ دوو شەممە 11 ئازار 2019، به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان گەیشتە تالینی پایتەختی كۆماری ئیستۆنیا.

بەپێی بەرنامەی سەردانەكە، به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی لەگەڵ گەورە به‌رپرسانی ئەستۆنیا دیدار و كۆبونەوە ئەنجام دەدات لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی هەردوولا و چۆنییەتیی پەرەپێدان و بەرەوپێش بردنیان.

ئامانجی ئەم سەردانە جگە لە بەهێزكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان، هه‌روه‌ها ئاشنابوونە بە ئەزموونی پێشكەوتووی ئیستۆنیا لەبوارەكانی حكوومەتی ئەلەكترۆنی و بەسیستماتیك كردنی دامودەزگاكان لە هەرێمی كوردستان.

ئیستۆنیا یەكێكە لە وڵاتانی ئەندام لەیەكێتیی ئەورووپا و سیستمی حوكمڕانییەكەی كۆماری پەڕلەمانییە و لە هاوپەیمانێتیی باكوری ئەتڵەسی و ڕێكخراوی بازرگانیی جیهانیدا ئەندامە و لە ساڵی 1991 وەك یەكێك لە كۆمارەكانی یەكێتیی سۆڤیەتی پێشوو، سەربەخۆیی تەواوەتی وەرگرتووە.