Kurdistan Regional Government


 

قوباد تاڵەبانی لە بەغدا بەشداری دیداری سەرکردەکان دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3/2/2019 بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بە سەردانێکی دوو ڕۆژە گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و بڕیارە سبەی بەشداریی لەدیداری سەرکردەکانی عێراقدا بکات.

سەردانەکەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی لەسەر بانگهێشتی ناوەندی ڕافیدەینە بۆ دیالۆگ بەمەبەستی بەشداریکردن لە دیداری ڕافیدەینی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی 2019 کە بۆ یەکەمجارە لە بەغدا بە بەشداری سەرۆکایەتییەکانی عێراق و نوێنەری چەندین وڵات و ژمارەیەکی بەرچاو لە وەزیرەکان و پەرلەمانتاران و دەستەبژێری سیاسی و فیکری و ئەکادیمی ناوخۆو بیانی ساز دەکرێت.

لەمیانی دیدارەکەدا بەڕێز جێگری سەرۆک وەزیران چاوپێکەوتنێکی تایبەتی لەگەڵ ساز دەکرێت سەبارەت بە پرسە گەرمەکانی گۆڕەپانی سیاسی و ئابووری و ناوچەکە.

ھەر لەم سەردانەدا بەڕێزیان دیداری له‌گه‌ڵ چەندین کەسایەتی و بەرپرسی باڵای عێراقی و کەسایەتییە ئەکادیمییەکان و نوێنەرانی بیانی دەبێت و تیایاندا دیدگای خۆی و حکوومەتی هەرێم لەسەر پرسەکانی چاکسازیی و ئابووری و کەرتی وزە و ئایندەی عێراق و پرسەکانی ناوچەکە ڕوون دەکاتەوە.