پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3/2/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز ئیفسیمیۆس كۆستۆبۆلۆس كونسولی گشتیی یۆنان له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز كۆستۆبۆلۆس خۆشحاڵیی خۆی به دیداری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك یه‌كه‌م كونسولی یۆنان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و تیشكی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی كوردستان و یۆنان و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ژیان و كه‌لتووری لێبورده‌یی و پێشوازیكردنی له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونی له به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، پشتیوانیی حكوومه‌تی هه‌رێم و داموده‌زگاكانیشی بۆ كاره‌كانی دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و قۆناغی دوای داعش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته جیاوازه‌كان پێشكه‌ش كرد، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه به‌پێی یاسا ده‌رفه‌تی باش بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران له هه‌رێمی كوردستان ڕه‌خسێنراوه و وه‌به‌رهێنه‌رانی یۆنانیش ده‌توانن سوود له‌م ده‌رفه‌تانه وه‌رگرن.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی له پرۆگرامی حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی به‌رێز عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.