Kurdistan Regional Government


 

پەیامێك لە وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

بەبۆنەی جەژنی لە دایك بوونی پێغەمبەری مەسیح حەزرەتی عیسای كوڕی مەریەم (سڵاوی خوای لێ بێت) پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی برایانی مەسیحیمان لە كوردستان وعیراق وجیهان دەكەین ، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی دووپاتكردنەوەی پتەوتربوونی گیانی برایانە و یەكبوونی نیشتیمانی.

بەم بۆنەیەشەوە بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنین ڕۆژی سێشەممە 2018/12/25 لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی .

سەفین موحسین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2018/12/20