به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا بۆ ماڵپه‌ڕیی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوا له هاووڵاتیان ده‌كات له كاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتاییی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا، هێمنی بپارێزن و خۆیان له هه‌موو ڕه‌فتارێكی ناشارستانی به‌دوور بگرن، ئه‌مه ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی دیموكراسی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پیشانی جیهان دا و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئه‌نجامی كۆتاییی هه‌ڵبژاردن ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه.
داوا له هاووڵاتیانی كوردستان و لایه‌نگرانی هه‌موو پارته سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین، بۆ ده‌ربڕینی خۆشی په‌نا نه‌به‌نه به‌ر ڕێگه‌ی ناشارستانی وه‌ك ته‌قه‌كردن و سه‌ر و ماڵ و ئارامیی هاووڵاتیان بپارێزن خۆیان له هه‌موو ڕه‌فتارێكی ناشارستانی و مه‌ترسیدار به‌دوور بگرن.
سه‌فین دزه‌یی
وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
20/10/2018