Kurdistan Regional Government


 

پەیامێك لە وتەبێژی فەرمی حكومەی هەرێمی كوردستانەوە

 

بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە ، پیرۆزباییەكی گەرم لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان دەكەین وهیوادارین لەم رۆژەدا پرۆسەیەكی ئارام و بێ گرفت بەڕێوە ببەن لە چوارچێوەی رێنماییەكانی كۆمیسیۆن، هیوای سەركەوتن بۆ كۆی پرۆسەكە دەخوازین.

بەم بۆنەیەوەش رایدەگەیەنین رۆژی یەك شەممە 2018/9/30 واتا رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن ، لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی .

سەفین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2018/9/27