دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28/3/2018ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و خۆپیشاندان و توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی ناوچه‌كه‌ی خسته ڕوو.
سه‌ره‌تا به‌ڕێزیان له وته‌یه‌كدا گوتی "ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان هه‌بوو، بابه‌تی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه، پاشه‌كه‌وتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بوو. پێش ئێستا ئێمه له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به بابه‌تی مووچه، مووچه‌كانمان كه‌م ده‌كرده‌وه به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی كه هه‌مانبوو، دوای سێ ساڵ له سه‌ختیی ژیانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی كه به ڕاستی به‌رگه‌ى زۆریان گرت. دیسان ده‌مه‌وێ بڵێم جێگه‌ی ڕێز و پێ‌زانین بۆ تێگه‌یشتنیان بۆ باری داراییی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و دۆخه ناخۆشه‌ی دوای بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2014 و شه‌ڕی داعش و دابه‌زینی نرخی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هاته ئاراوه، ئه‌مانه هه‌مووی هۆكار بوون كه نه‌توانین وه‌ك پێویست له‌م چه‌ند ساڵه‌دا مووچه‌ی ته‌واو بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ین".
له به‌رده‌وامیی وته‌كه‌یدا به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ دوای سێ ساڵ خۆشحاڵم ڕایبگه‌یه‌نم كه له به‌رژوه‌ندیی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌نگاوێكی زۆر باشمان بڕیوه به ئاراسته‌ی كۆتاییهێنان به پاشه‌كه‌وتی مووچه. ئه‌مه هه‌مووی نییه، به‌ڵام هه‌نگاوێكی گرنگه و ده‌توانم بڵێم دوای ئه‌و چاكسازییانه‌ی كه ئێستا پڕۆژه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستانه، ده‌گه‌ینه ئه‌و قۆناغه‌ی به ته‌واوه‌تی بابه‌تی پاشه‌كه‌وتی مووچه له هه‌رێمی كوردستاندا نه‌هێڵین. به‌ڕێزان وه‌زیری دارایی و ئابوورى و سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه له‌گه‌ڵ من لێره‌ن، ورده‌كاریی ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆتان بۆ باس ده‌كه‌ن. وه‌ك باسم كرد هه‌نگاوی باشمان ناوه و زۆر نزیكبووینه‌ته‌وه له‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌و چاكسازییانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، بابه‌تی پاشه‌كه‌وتی مووچه له هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوه‌تی نامێنێت".
دواتر له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به قۆستنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی مووچه‌خۆران له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكی سیاسییه‌وه، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد "بابه‌تی داواكاریی ئه‌وانه‌ی دێنه سه‌ر شه‌قام، داواكارییه‌كی ڕه‌وایه و مافی خۆیانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا بینیمان، بابه‌ته‌كه داواكاریی شه‌قام، مامۆستا و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی نه‌بوو، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌یانه‌ویست بۆ مه‌رامی سیاسی، خۆپیشاندانه‌كه بۆ به‌رژوه‌ندیی خۆیان بقۆزنه‌وه. وه‌ك حكوومه‌ت، دژی ئه‌م ڕه‌فتاره‌ین و قبووڵیشی ناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیكه‌یان كه خه‌ڵك داوای هه‌یه، خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی و پرسی خۆپیشاندانیش به یاسا ڕێكخراوه و زۆر ئاسایییه خۆپیشاندان بكه‌ن و داوای مافی خۆیان بكه‌ن و بێگومان حكوومه‌تی هه‌رێمیش تێگه‌یشتنێكی ته‌واوی بۆ ئه‌م پرسه هه‌یه تا ئه‌و ئاسته‌ی نه‌گاته بابه‌تی تێكدان و ئاژاوه‌نانه‌وه له كوردستان. ئێمه تێگه‌یشتنمان هه‌یه، به‌ڵام كه ده‌گاته ئه‌وه‌ی هه‌ندێك حزب بیانه‌وێت سوود له‌و بابه‌ته ببینن، بێگومان حكوومه‌ت قبووڵی ناكات و زۆریش به توندی وه‌ڵامی ئه‌و لایه‌نانه ده‌داته‌وه كه ده‌یانه‌وێت ئاژاوه له كوردستان بنێنه‌وه".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند "په‌یوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا زۆر باشه و له شه‌ڕی دژی داعشدا ئه‌مه‌ریكا یارمه‌تیی هه‌رێمی كوردستانی داوه و به‌بێ یارمه‌تیی ئه‌مه‌ریكا زۆر سه‌خت بوو بتوانین داعش له شوێنی خۆی بوه‌ستێنین و هه‌رده‌م ڕێز و پێزانینمان بۆ ئه‌مه هه‌یه. ئه‌مه‌ریكا یارمه‌تیده‌ره بۆ دابینكردنی به‌شێك له بودجه‌ی پێشمه‌رگه كه نزیكه‌ی 25 ملیار دیناره و به شێوه‌یه‌كی گشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه و ئه‌مه‌ریكا باشه و په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌یه و هیوادارین بتوانین له هه‌موو بواره‌كاندا ئه‌م په‌یوه‌ندییانه په‌ره‌ی پێ بده‌ین، به‌تایبه‌تی له ڕووی ئابوورییه‌وه".
ده‌رباره‌ی دروستبوونی توندوتیژی له خۆپیشاندانه‌كاندا، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد "بۆ كۆتاییهێنان به دروستكردنی ئاژاوه له وڵات و شاره‌كانی خۆماندا، هه‌موو ڕێگاكان ده‌گرینه به‌ر و هه‌رچی پێویست بێت ده‌یكه‌ین و ناهێڵین ئاژاوه و ڕێگری و كێشه له‌ناو شاره‌كان دروست ببێت".
هه‌ر سه‌باره‌ت به مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێزیان گوتی "جه‌نابی وه‌زیری دارایی باسی ئه‌و ورده‌كارییانه‌تان بۆ ده‌كات و ژماره‌كانتان بۆ باس ده‌كات كه چ بڕیارێك دراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه بڕیارێكی باشمان داوه له به‌رژوه‌ندیی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و زۆر له‌وه نزیكبووینه‌ته‌وه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بابه‌تی پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌ر نه‌مێنێت".
ده‌رباره‌ی سوود وه‌رگرتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان و كاندیده‌كانیان له ناڕه‌زایه‌تیی خۆپیشانده‌ران و تۆمه‌تباركردنی حكوومه‌ت، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد "ئه‌و لایه‌نانه زۆر به‌داخه‌وه له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌ریان له به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش تێكدابوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نه‌یده‌زانی چی بكات، چونكه پێیان ده‌گوت مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕاسته‌وخۆ بۆ حكوومه‌ت مه‌نێره، پێیان ده‌گوت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم مه‌كه و ئامۆژگارییان ئه‌وه بوو بۆی، خۆشبه‌ختانه خودی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانیش ئه‌وه‌ی باس كرد كه ئه‌و لایه‌نانه ئه‌و شتانه‌یان پێ گوتووه و هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران و حزبی سیاسی، به‌رده‌وام له ڕێی به‌غدا بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئامۆژگاریی عه‌بادی بكه‌ن كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌كات. به سوپاسه‌وه جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستووری پێشێل نه‌كرد، چونكه به‌پێی ده‌ستوور لایه‌نی به‌رامبه‌ر كه پێویسته قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و ده‌ستووری".
هه‌روه‌ها گوتی "قسه‌م بۆ ئه‌و لایه‌نانه ئه‌وه‌یه، ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی كه بودجه دواكه‌وتووه و نه‌هاتووه، ئه‌وان لێی به‌رپرسیارن، چونكه سه‌ریان له جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران تێكدابوو، كه چ بڕیارێك ڕاسته بیدات و چ بڕیارێك هه‌ڵه‌یه؟! خۆشبه‌ختانه به‌هۆی ئه‌و ڕوونكردنه‌وانه‌ی ئێمه بۆمان دا، ئه‌و له ئه‌نجامدا له بابه‌ته‌كه تێگه‌یشت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و به سوپاسه‌وه فڕۆكه‌خانه‌كانیشی كرده‌وه و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی پێ‌زانین و سوپاسه. ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌مانه و ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ناردوویه‌تی به‌شی ته‌واوكاریی مووچه‌ی هه‌موو مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ناكات، به‌ڵام ده‌ستپێكردنێكی باشه و هیوادارین له ئاینده‌دا بتوانین ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ری كۆتایی بۆ بدۆزینه‌وه".
ده‌رباره‌ی بڕیارێكی په‌رله‌مانی عێراقیش ڕایگه‌یاند "شتێكی دیكه كه گرنگه و ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێ بده‌م، خۆتان ده‌زانن دوێنێ په‌رله‌مانی عێراق بڕیارێكی سه‌باره‌ت به مووچه‌ی شه‌هیدان ده‌ركرد و ئه‌م به‌یانییه به‌ڕێز وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجامدا. له ساڵی 2015ه‌وه هه‌م به‌ڕێزیان و هه‌م وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر هێڵن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق ڕوونه كه ده‌ڵێت ده‌بێ مووچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی سیادیی عێراقدا بێت، ئه‌مه هه‌نگاوێكی زۆر باشه و ده‌مه‌وێ سوپاسی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكه‌م، چونكه به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و دراوه بۆ ئه‌م بابه‌ته كه لێكه‌وته‌ى دارایی هه‌یه و سوپاسی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، د. مه‌هدی عه‌لاق و په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌م كه به كۆی ده‌نگ ئه‌و بڕیاره‌یان په‌سه‌ند كردووه و ئه‌مه جێگه‌ی ڕێز و پێزانینه. سوپاسی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هید و ئه‌نالكراوانی هه‌رێم و كاك دكتۆر ئامانج و تیمه‌كه‌ی ده‌كه‌م كه یارمه‌تیان دا تاكو ئه‌م بابه‌ته بگاته ئه‌نجام".
هەر لەباره‌ى هەندێ لایەنی سیاسییه‌وه کە دەیانەوێ ڕێپێوان و خۆپیشاندانی مامۆستایان و مووچەخۆران بۆ مەرامی خۆیان بەکار بێنن، به‌ڕێزیان گوتی "خۆپیشاندانەکان قۆزراونه‌ته‌وه، داواکاریی خەڵک زۆر ڕەوایە، بەڵام هەندێک هێزی سیاسی خەریکی قۆستنه‌وه‌ى داواکاریی ڕەوای ئەم خەڵکه‌ن، ئەم دەسەڵاتە بە سندووقی دەنگدان هاتووە و بێگومان بە سندووقی دەنگدان دەڕوات، لەوە زیاتر کەسی دیکە ناتوانێت ئەم دەسەڵاتە لابدات، ته‌نیا ئەم میللەتە و سندووقی دەنگدان دەتوانێت ئەوه بکات، پرۆسەیەکمان هەیە، پرۆسەی دیموکراسییە، هەڵبژاردنە، دەنگدانە و میللەت هەر لایەنێکی هەڵبژارد کە نوێنەرایەتی بکات، بێگومان ئەو لایەنە دەتوانێ خۆی بە نوێنەری خەڵکی کوردستان بزانێت."
سەبارەت بە بایکۆتی هه‌ندێك له مامۆستایان و کارمەندانی تەندروستی، بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە "بە دڵنیاییەوە خەڵکی کوردستان و مووچەخۆران دەبێ لەوە تێبگەن کە مه‌عقوول نییه حکوومەتی هەرێم پارەی هەبێ و ئیمکانییاتی لەبەر دەست بێت و نه‌یداتە خەڵک! ئەمە شتێکە زۆر جار باس لەوە دەکرێت. ئایا ئێمە ئەو ئیمکانییەتەمان هەیە و نایخەینە بەر دەستی خەڵک و نایدەین؟! نەخێر، ئیمکانییەتمان نەبووە، كێشه‌مان هەبووە، کێشەکانیش ئاشکران کە چییە، بەڵام كێشه‌كه لە کوێیە؟ ئەوەندە سەریان لەم خەڵکە تێکداوە، خەڵک نازانێت کامەی ڕاستە و کامەی ڕاست نییە!. ئەوەندە بە شێوەیەک قسە لەگەڵ خەڵک دەکرێت، بە چەواشە، بە درۆ، بە زانیاریی هەڵە، بەڵام وەک دەسەڵات، وەک حکوومەت، هیچ حکوومەتێک حەز لەوە ناکات مووچەی مووچەخۆران ببڕێت، لە هیچ کوێی دنیا نییە، ئەگەر پێی بکرێت بە دڵنیاییه‌وه دەیدات. ئێمە پێش ئێستا نەماندەتوانی، ئێستا گۆڕینێکی زۆر باش کراوە کە ئەم گۆڕینە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە. بەو هیوایە ئێمە کار دەکەین کە لە لە ماوەیەکی نزیکدا هیوادارم بابه‌تی پاشەکەوت هەمووی نەهێڵین."
سەبارەت بە ده‌نگۆى ڕێککەوتنێكی نهێنیی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا، بەڕێز سەرۆک وەزیران وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەو ده‌نگۆیه، ڕایگەیاند "ئێمە هیچ ڕێککەوتنی ژێربەژێرمان لەگەڵ بەغدا نییە، هەمووی شەفاف و ئاشکرایە، ئێمە لە چوارچێوەی دەستووردا دانوستانمان لەگەڵ بەغدا کردووە و زۆریش شەفافانە کردوومانە، هیچ ڕێککەوتنێکمان بە شێوەی ژێربەژێر لەگەڵ بەغدا نەکردووە."
دەربارەی هەوڵەکانی حکوومەت بۆ کردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیاش، بەڕێزیان گوتی "لەگەڵ ئەنقەرە بەردەوامم بۆ ئەوەی چارەسەرێک بدۆزینەوە بۆ مەسەلەی گەشتەکانی فڕۆکە بۆ سلێمانیش، له‌وانه‌یه کەمێک كاتی بوێت، بەڵام هیوادارم بتوانین ئەو بابەتەش چارەسەر بکەین."
سه‌باره‌ت چۆنیەتیی جێگیربوونی سیستمی نوێی مووچە و پێدانی لە کاتی خۆیدا، بەڕێز سەرۆک وەزیران دووپاتی کردەوە کە "بەو بڕیارەی داومانە، دڵنیاین لەوەی دەتوانین مووچە دابین بکەین و وردەکایەکانیش به‌ڕێز وەزیری دارایی دەیخاتە ڕوو."
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە گەیشتنی هەولێر و بەغدا بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر مووچەی فەرمانبەران، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند "لە ڕۆژی یەکەمەوە قسەیەکمان کردووە و گوتوومانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، پشت بە داهاتی حکوومەت دەبەستین، داهاتی حکوومەت چەند بەرز ببێتەوە، ئێمەش بەو ڕادەیە کێشەکان چارەسەر دەکەین. ئێستا داهاتەکە تۆزێک بەرز بووەتەوە، هاتین مەسەلەی ئەو پاشەکەوتەمان بەو شێوەیە چارەسەر کرد کە ئێستا بۆ نموونە جاران کەسوکاری شەهیدان هەموو مانگێک مووچەیان وەرنەدەگرت، ئێستا وەک خۆی وەریدەگرن، خانەنشینان لەمەودوا مانگانە وەریدەگرن، زیندانیانی سیاسی وەک خۆی وەریدەگرن، ئەوانەی کە مووچەیان لە (400) هەزار دینار کەمترە، پاشەکەوتیان لێ ناکرێت کە ئەوانەش زۆرن. ئەمانە هەمووی دەستکەوتن، جاران پاشەکەوت ٥٠ تا ٦٠٪ بوو، ئێستا لەمەودوا زۆرترین ئاست لە ٢٥٪ تا ٣٠٪ زیاتر نابێت. هیوادارین لە ماوەیەکی نزیکدا ئەمەش چارەسەر بکەین، ئیعتمادی ئێمە لەسەر داهاتی خۆمان دەبێت و ئەولەویەتی یەکەمیشمان ئەوەیە بتوانین مووچەی مووچەخۆران وەک خۆی دابین بکەین."
به‌ڕێز سەرۆک وه‌زیران لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا باسی لە چۆنیەتیی پاراستنی سنوورەکانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کرد و گوتی "پرەنسیپی هەرێمی کوردستان ئەوەیە كه بە هیچ شێوەیەک نابێت خاکی کوردستان بۆ دروستکردنی ئاژاوە لەگەڵ دراوسێکانمان بەکار بهێنرێت، ئەم پرەنسیپه بۆ تورکیا و سووریا، بۆ ئێران و هەموو وڵاتێک جێگیرە. بە هیچ شێوەیەک ڕازی نین و قبووڵ ناکەین هەرێمی کوردستانی عێراق شوێنێک بێت بۆ دروستکردنی ئاژاوە بۆ ئەو وڵاتانە. زۆر بەداخەوە، زۆرجار هەوڵمان داوە لەگەڵ پەکەکە کە ناکرێت و مەعقوول نییە لە خاکی کوردستانەوە بچن ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە تورکیا بکەن و بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان. ئەمە مەعقوول نییە، چەندین جارە ئەو داوایەمان لێیان هەیە، هۆکارێک هەیە کە ئەم کارە دەکرێ، ئەم هۆکارە دەبێت یەکەمجار چارەسەر بکرێت، هەتا ئەو هۆکارە چارەسەر نەکرێت، ناتوانین باسی شتەکانی دیکە بکەین."
دەربارەی لێكه‌وته‌كانى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ن، بەڕێزیان گوتی "ئێمە دژی گرتن و ئەزیەتدانی خەڵکین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە هیچ شێوەیەک دروستکردنی ئاژاوە قبووڵ ناکەین و مومکین نییە قبووڵی بکەین ئاژاوە دروست ببێت، مومکین نییە قبووڵ بکەین حیزبه سیاسییه‌كان لە کوردستان هەوڵی قۆستنه‌وه‌ى داواکاریی مامۆستایان و کەرتی تەندروستی بدەن بۆ مەرامی سیاسیی خۆیان، ئەمە قبووڵ ناکەین. ئەگەر وەک حزب داوای خۆپیشاندان دەکەن، با بچن مۆڵەت وەربگرن، ئەگەرنا، قۆستنه‌وه‌ى خۆپیشاندەران بۆ ئێمەوە وەک حکوومەت قابیلی قبووڵ نییە." هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه ئەگەر ئاژاوە نەمێنێ و خۆپیشاندان بە سروشتی بڕوات، بە سروشتی ڕەفتاریان لەگەڵدا ده‌كرێت و ئەگەر چەقۆ و دەمانچەیان پێ بێت، به هه‌مان شێوه ڕەفتاریان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
سەبارەت بە ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی لە بەغدا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە "ئێمە لەگەڵ عێراق و بەغدا، بنەمایەکمان هەیە بۆ پەیوەندییەکانمان کە ئەویش دەستووری عێراقە، پێمانوایە ڕاستە شتەکان دواکەوت، بەڵام ئەمەی کە تا ئێستا کراوە، بە سوپاسەوە هەم پرسى فڕۆکەخانەکان و هەم ناردنی بەشێک لە پارە بۆ هەرێمی کوردستان، دەسپێکێكی باشە بۆ ئەوەی بتوانین هەموو کێشەکانی دیکە لەگەڵ بەغدا بە دیالۆگ لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکەین، بنەماکەیشی دەستووری عێراقە." بەڕێزیان هەروەها دووپاتی کردەوە کە "هەڵبژاردن هەبێت یان نا، دەبێ کێشەکان بەپێی دەستوور و لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەیان بۆ بدۆزرێتەوە."
سەبارەت بە پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵی عێراقدا، بەڕێز سەرۆک وەزیران گوتی "ئێمە کە سوپاسی عێراقمان کرد، بۆ پرسى بودجە نییە، لە بودجەدا سته‌مێكى زۆر لە هەرێمی کوردستان کراوە، ئەوەی کە جەنابی سەرۆک وەزیران بۆ ئێمەی ناردووە، لە چوارچێوەی بودجەدا نییە، بەڵکوو ئەوەی کە ناردوویەتی لەسەر بنەمای یەک لەسەر دوانزدەیە کە بەپێی یاسای بودجە دەسەڵات دەدات بە سەرۆک وەزیران خه‌رجى بکات، بەڵام ئەگەر بچینە ناو بودجە، لەناو یاسای بودجەی عێراقدا بە ڕاستى سته‌مێكى گەورە لە کورد و لە هەرێمی کوردستان کراوە، هیوادارین پێداچوونەوە بەو ته‌رخانكردنه داراییانه‌دا بکرێت و مافی هەرێمی کوردستان بدرێتەوە."
ده‌رباره‌ى ئاوارەکانیش لە هەرێمی کوردستان، بەڕێزیان گوتی "ئەوانە میوانی ئێمەن و ئێرە ماڵی خۆیانە، ئەوەی پێمان بکرێت بۆیان بکەین، بێگومان درێغی ناکەین، هیوادارین ئاسایش و سه‌قامگیرى بە زووترین کات بگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچانە و ئەم خەڵکەش بە شێوەیەکی سەربەرزانە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان".
لە کۆتاییدا بەڕێزیان دووپاتی کردەوە کە پرسی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەستراوەتەوە بە ئاستی داهاتی حکوومەتی هەرێم و گوتی " ئەوە بەستراوەتەوە بە داهاتی ئێمە، ئەگەر داهات بەرەو باشی بڕوات، هەوڵی یەکەممان ئەوە دەبێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین."