ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14/3/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز جۆن وێڵكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز وێڵكس خۆشحاڵیی خۆی به ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر ـ به‌غدا و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و ناردنی به‌شێك له مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی كه له ئه‌نجامی دیالۆگی نێوان به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى بوو، پشتگیریى وڵاته‌كه‌یشی بۆ به‌رده‌وامیی دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان نیشان دا.
به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌ریتانیا پشتگیری له حكوومه‌تێكی به‌هێز له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له پشتیوانى و هاوكارییه‌كانیشی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له هه‌موو بواره‌كاندا زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و دیپلۆماسیدا.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسی پشتگیریی به‌ریتانیای له دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و بڕیاری حكوومه‌تی عێراقی به كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و ناردنی به‌شێك له مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌رێنی ناساند و به هه‌نگاوێكی باشی به ئاراسته‌ی هه‌نگاونان بۆ قۆناغێكی باشتر و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه له قه‌ڵه‌م دا.
به‌ڕێزیان خواستى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ په‌ره‌پێدانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی، پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ئاسایشی ناوچه‌كه پێشكه‌ش كرد و به پێویستی زانی هاوپه‌یمانان و هه‌ولێر و به‌غدا كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش بكه‌ن بۆ ڕێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا و له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ به‌غدا نیشان دا.
تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.