نێچیرڤان بارزانی: نزیكبووینه‌ته‌وه له‌وه‌ى له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پاشه‌كه‌وتی مووچه نه‌مێنێت
3/28/2018 7:40:28 PM
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به مووچه و خۆپیشاندان و توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی ناوچه‌كه‌ی خسته ڕوو.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سیستمى نوێى دابه‌شكردنى مووچه‌ى له به‌رژوه‌ندیى مووچه‌خۆراندا په‌سه‌ند كرد
3/28/2018 7:11:15 PM
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران و به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی چین پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان دووپات ده‌كه‌نه‌وه
3/15/2018 5:36:19 PM
له دیدارێكدا به‌ڕێز ویچینگ سه‌ركه‌وتن و قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستانی له دژی تیرۆر به‌رز نرخاند و پشتگیری بۆ دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕی و هیوای خواست هه‌موو كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراقی چاره‌سه‌ر بكرێن.
نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆی به‌ریتانیا به‌رده‌وامیی دیالۆگی هه‌ولێر ــ به‌غدا دووپات ده‌كه‌نه‌وه
3/14/2018 10:43:31 PM
له دیدارێكدا به‌ڕێز وێڵكس خۆشحاڵیی خۆی به ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر ـ به‌غدا و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و ناردنی به‌شێك له مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی كه له ئه‌نجامی دیالۆگی نێوان به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى بوو، پشتگیریى وڵاته‌كه‌یشی بۆ به‌رده‌وامیی دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان نیشان دا.
نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له باڵیۆزی نۆروێژ له عێراق و ئوردن كرد
3/6/2018 4:46:57 PM
له دیارێكدا خاتوو ئه‌له‌رس خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشی له پێشوه‌چوونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارگرانییه‌ی له‌سه‌ریه‌تی. به‌ڕێزیان سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ پاراستن و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران و به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمی كوردستانیشی به‌رز نرخاند.
نێچیرڤان بارزانی: ده‌ستخۆشی له یه‌كهه‌ڵوێستیى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا ده‌كه‌م
3/4/2018 5:34:51 PM
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/3/2018ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق بێ له‌به‌رچاوگرتنی تێبینییه‌كانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، كرد.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نیگه‌رانیى خۆى له په‌سه‌ندكردنى یاساى بودجه‌ى عێراق ده‌ربڕى
3/4/2018 5:15:22 PM
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پرسى تێپه‌ڕاندنى یاساى بودجه‌ى ساڵى 2018ى عێراقى تاوتوێ كرد كه وێڕاى هه‌موو تێبینییه‌كان، به بێ به‌شداریى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانى عێراق، تێپه‌ڕێنرا و په‌سه‌ند كرا. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نێگه‌رانیى خۆى و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى له تێپه‌ڕاندن و په‌سه‌ندكردنى یاساكه‌ى به‌و شێوه‌یه ده‌ربڕى.
شاندێكی به‌ریتانی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له پاراستنی مافی تاك به‌رز ده‌نرخێنێت
3/3/2018 6:27:02 PM
به‌ڕێز لۆرد ئه‌حمه‌د پشتگیرى و هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له بواری پاراستنی مافی تاك و هه‌موو پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕیان تیادا دروست بووه به‌رز نرخاند، ده‌ستخۆشی له هه‌رێمی كوردستان كرد و هه‌ر هاوكاری هه‌ماهه‌نگییه‌كی له‌مباره‌یه‌وه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.
نێچیرڤان بارزانی و یان كۆبیش فراوانكردنی گفتوگۆكانی هه‌ولێر ــ به‌غدا دووپات ده‌كه‌نه‌وه
2/4/2018 2:57:52 PM
له دیدارێكدا به‌ڕێز كۆبیش خۆشحاڵیی خۆی به گفتوگۆكانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی باڵا له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا ئه‌نجام دراون، ده‌ربڕی.
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه
1/29/2018 3:04:23 PM
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، به‌ڕێز سولیڤان خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پابه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووپات كرده‌وه.