به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له په‌یامێکدا سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی هونەرمەند و نووسەری ناودار خوالێخۆشبوو مامۆستا عەلی توانا کرد، ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
کۆچی دواییی هونەرمەند و نووسەری ناودار مامۆستا عەلی توانا خه‌مباری کردین، پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خێزان و خانەوادە و کەسوکار و دۆستانی مامۆستا عەلی توانا و سەرجەم هونەرمەندان و نووسەرانی کوردستان دەکەین.
مامۆستای خوالێخۆشبوو ساڵانێکی زۆر بە کارە هونەری و شانۆنامە و چیرۆکەکانی، خزمەتی هونەر و ڕۆشنبیریی گەلەکەی کردووە و لە پەروەردە و پێگەیاندنی نەوەکاندا ڕۆڵێکی به‌رچاوی هەبووە.
ئارامی بۆ ڕۆحی پاکی خوالێخۆشبوو مامۆستا عەلی توانا و سەبووری بۆ خانەوادە و دۆستانی.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان
2019/5/21