حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 19 APR 2024 17:12 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد حەلبووسی چەند پرسێكیان تاوتوێ كرد

TUE, 23 APR 2019 10:05 | KRG Cabinet


به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی كوردستانیان تاوتوێ كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ ٢٣ی نیسانی 2019 لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە لە ئەنجومەنی نوێنەران یاساکان بە هەماهەنگی و تەوافوق پەسند بکرێن و ئەمەش لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقدایە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا به‌ڕێز جێگری سەرۆك وەزیران باسی لەوە کرد كه‌ کورد بە یەکگرتوویی و بە هێزێکی زیاترەوە لە بەغدا ئامادە دەبێت و بەشداریی کورد لە بەغدا بە یەکگرتوویی تەنها لەپێناو بەرژەوەندیی کورددا نییە، بەڵکو خزمەت بە بەهێزكردن و چەسپاندنی بنەماکانی فیدرالیزم و فرەیی و دیموکراسی دەكات لە وڵات.

به‌ڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش بە پێویستی زانی دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوام بن بۆ ئەوەی بەپێی دەستور هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێن.
 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان