حکومەتی هەرێمی كوردستان
TUE, 23 APR 2024 23:12 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایى له‌ كونسولى گشتیى نوێى ڕووسیا ده‌كات

MON, 15 APR 2019 15:40 | KRG Cabinet

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ كونسولى گشتیى تازه‌ى ڕووسیا له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێز ئۆلێگ ڤلادیمیرۆڤیچ لێڤین كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

به‌ڕێزیان ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌ربڕى، به‌تایبه‌تیش له‌ بواره‌كانی بازرگانی، كشتوكاڵ، كاره‌با و گه‌شتیاریدا، پوخته‌یه‌كیشی ده‌باره‌ی ڕه‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێشكه‌ش كرد.

له‌ دیداریكى هه‌ردوولادا كه‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/4/2019 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو، به‌ڕێز كونسولى گشتیى ڕووسیا له‌ هه‌رێمى كوردستان خۆشحاڵیی خۆی به‌ دیداری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسولی نوێی وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێم ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ و حكوومه‌ت و خه‌ڵكى كوردستانی له‌ شه‌ڕی دژی داعش و شكستپێهێنانی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران به‌رز نرخاند.

تاوتوێكردنی ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان