ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21/3/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی به به‌ڕێز نه‌وفه‌ل حه‌ممادی پارێزگاری مووسڵه‌وه كرد و تیایدا پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆی و گه‌لی كوردستانی به به‌ڕێزیان و به ڕێگای ئه‌ویشه‌وه به كه‌سوكاری قوربانیان ڕاگه‌یاند که ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له مووسڵ به‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی گه‌شتیارانه‌وه له ڕووباری دیجله به ده‌یان که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ییی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوان و چاره‌سه‌ركردنی برینداران و هه‌ر پێویستییه‌كی دیكه نیشان دا و له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند كه ڕێنمایی و ڕاسپارده‌ی داوه‌ته به‌ڕێزان هه‌ردوو پارێزگاری هه‌ولێر و دهۆك بۆ هه‌ر یارمه‌تیدان و هاوكاریکردنێکی خه‌ڵكی مووسڵ.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز پارێزگاری مووسڵ سوپاسی هاوخه‌می و به‌هاناوه‌چوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه هه‌م خودی به‌ڕێزیان و هه‌م به ڕێگه‌ی به‌ڕێزان وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم و هه‌ردوو پارێزگاری هه‌ولێر و دهۆكه‌وه ئامادییی هه‌رێمی کوردستانیان بۆ هاوكاریكردنی لێقه‌وماوانی ڕووداوه‌كه نیشان داوه و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌ر ئه‌مه له به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوان ده‌كرا.