به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیدا سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو عزه‌ت تۆفیق جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی كرد كه به هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوه له شاری دهۆك گیانی له ده‌ست دا، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی به‌ڕێز عزه‌ت تۆفیق جه‌عفه‌ر
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی،
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه ئێواره‌ی دوێنێ 14/3/2019 له ڕووداوێكی هاتوچۆدا له شاری دهۆك خوالێخۆشبوو عزه‌ت تۆفیق جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی گیانی له‌ده‌ست دا. به‌م بۆنه خهمانهكهوه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و هاوسۆز و هاوخه‌متانین. خوای گه‌وره سه‌بووریتان بداته‌وه، خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و ئه‌مه كۆتا خه‌می خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
15/3/2019