حکومەتی هەرێمی كوردستان
SUN, 22 SEP 2019 21:50 Erbil, GMT +3




Important notice: This is KRG's old cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit GOV.KRD please

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە

WED, 13 MAR 2019 19:38 | KRG Cabinet

ئێوارەی ئه‌مڕۆ چوارشەممە ١٣ی ئازاری 2019، به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ به‌ڕێز سیداد ئۆنال جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاوتوێ کرا و هەردوولا هاوڕابوون كه‌ بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و تورکیا لە بەرژەوەندیی هەردوولایە و هەر لەم چوارچێوەیەشدا، به‌ڕێز قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردووە کە کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەرانی تورکیا دەتوانن ڕۆڵێکی باشتر ببینن لە گەشە کردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی ناوچە کێشە لەسەرەکان کرا و به‌ڕێز جێگری سەرۆک وەزیران جەختی له‌وه‌ کردەوە كه‌ دەبێت لەو ناوچانە بەبێ جیاوازی مافی هەموو پێکهاتەکان پارێزراوبێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و تەواوکردنی کابینەکەی به‌ڕێز عادل عەبدولمەهدی کرا و هەردوولا دید و بۆچوونی خۆیان لەمبارەیەوە خستە ڕوو.

هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان گونەی جێگری بەڕێوەبەری گشتی دۆسیەی عێراق، هاكان کاراچای كونسوڵی گشتیی توركیا لەهەرێمی كوردستان و یاریدەدەری كونسوڵ ئەفە جیلان، ئامادەی دیداره‌كه‌ بوون.
 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان