سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز هنریك ڤان دیفێڵد باڵیۆزی به‌لجیكا بۆ عێراق و ئوردن و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز دیفێڵد باسی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم كرد و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له بواره جیاوازه‌كاندا به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها باسی له پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقی فیدرال كرد و به پێویستی زانی به‌شدارییه‌كی به‌هێزی لایه‌نی كوردی له‌و حكوومه‌ته‌دا هه‌بێت به شێوه‌یه‌ك له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه خزمه‌تگوزاری بۆ پێكهاته‌كانی عێراق دابین بكات و كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تیی ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه و دیداره‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و باشتركردنی ژیانی هاووڵاتیان كرد و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان ده‌ربڕی.
تاوتوێكردنی ڕه‌وشی ئاواره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان، دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كانیان و پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.