حکومەتی هەرێمی كوردستان
FRI, 26 APR 2024 06:58 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

لێدوانێک لە وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

THU, 22 MAR 2018 14:31 | KRG Cabinet

له‌ كاتێكدا هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بۆ پیرۆزكردنى جه‌ژنى نه‌ورۆز و پێشوازیكردنى ساڵى تازه‌ى كوردى ڕوویان له‌ ده‌شت و ده‌ر و شاخ و چیاكانى كوردستان كردووه‌ و خه‌ریكى ئاهه‌نگگێڕانن، به‌داخه‌وه‌ به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22/3/2018 چوار گه‌نجى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌نجامى بۆردومانى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆ پێگه‌كانى په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ى باڵه‌كایه‌تى، شه‌هید بوون.

وێڕاى هاوده‌ردى و سه‌ره‌خۆشیمان بۆ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى شه‌هیدان، نیگه‌رانیى خۆمان له‌ به‌ئامانجگرتنى دێهات و ئاوه‌دانییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رده‌بڕین كه‌ به‌داخه‌وه‌ به‌هۆى بوونى پێگه‌كانى په‌كه‌كه‌ و نزیكییان له‌ دێهات و ئاوه‌دانییه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌، به‌رده‌وام مه‌ترسییان له‌سه‌ره‌ و ئه‌مه‌ بۆ چه‌نده‌مین جاره‌ هاووڵاتیان ده‌بنه‌ قوربانى.  داوا له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ین ده‌وروبه‌رى دێهات و ئاواییه‌كان چۆڵ بكات تا چیتر هاووڵاتیان نه‌بنه‌ قوربانى.

سەفین دزەیی
وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
٢٢/٣/٢۰١٨
 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان