بە بۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کرێکارانی کوردستان و جیهان دەکەین. یەکی ئایار ڕۆژێکی گرنگ و پرشنگدارە بۆ بەبیرهێنانەوە و درێژەپێدان بە خەباتی کرێکاران لهپێناو داکۆکیکردن لە ماف و خواستە ڕەواکانیان. کرێکاران توێژێکی زیندووی بەرهەمهێنی کۆمەڵگان، کرێکارانی کوردستانیش ڕۆڵی کاریگەریان لە پرۆسەکانی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنان و پەرەپێدانی کوردستاندا هەیە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە لە ڕۆڵ و گرنگیی ئەم توێژەی کۆمەڵگاکەمان دەڕوانێت و پەرۆشی دەستەبەرکردنی ماف و داخوازیەکانیانە، هەوڵی جددی دەدات بۆ باشترکردنی گوزەران و ڕەخساندنی زیاتری دەرفەتی کار و خزمەتگوزاری و مافەکانیان، هانی کەرتی تایبەتیش دەدات کە بە پشتیوانی و هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت، ڕەچاوی زیاتری ماف و داخوازییەکانی کرێکار بکەن و خۆیان بە بەرپرسیار بزانن بهرامبهر بە پێداویستییەکانی کرێکاران و ڕەخساندنی کەش و ژینگەی کار لە ئاستێکی چاوەڕوانکراو و سەردەمیانەدا.
وێڕای دەستخۆشیکردن لە سەندیکای کرێکارانی کوردستان بۆ داکۆکیکردن و پشتیوانییان لە ماف و داخوازیەکانی ئەم توێژە گرنگەی کوردستان، هانیان دەدەین بۆ کار و خزمەتی زیاتر لەپێناو بەدیهێنانی خواستەکانی کرێکاراندا، حکوومەتی هەرێمیش وەک هەمیشە بۆ ئهم مهبهسته پشتیوانی هەوڵەکانیان دەبێت.
بەرز و پیرۆز بێت یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانیى کرێکاران.
ئهنجومهنى وهزیرانى ههرێمى كوردستان
1ى ئایارى 2019