حکومەتی هەرێمی كوردستان
SUN, 22 SEP 2019 08:57 Erbil, GMT +3




Important notice: This is KRG's old cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ شاندێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات

TUE, 9 APR 2019 21:42 | KRG Cabinet

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9/4/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێزان جۆی هوود هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، ستیڤ ڤاگن كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان، ماكس بریمۆراك ڕاوێژكاری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێكهاته‌ جیاوازه‌كان و شاندێكی سیاسی و دیپلۆماسیی یاوه‌ریان كرد.

له‌ دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به‌ دیداریان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ربڕی و هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر و پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كان بێ جیاوازی، به‌رز نرخاند. هه‌ردوولا جه‌ختیان له بایه‌خدان به‌ هاوكاریی ئه‌و پێكهاتانه‌‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه‌‌ زێدی خۆیان جێهێشتووه‌ تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و ئاسایش له‌ ناوچه‌كانیان به‌رقه‌رار ده‌بێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تا ئێستا له‌مباره‌یه‌وه‌ نراون، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆوه‌، مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك و كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌مباره‌یه‌وه‌، خرانه‌ به‌ر باس وگفتوگۆ.

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ باشتربوونی لایه‌نی ئابووریی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان