جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئاشووریی بابلی و جەژنەکانی ئەکیتۆ له خوشك و برایانی ئاشووری و كلدانی و سریانی له كوردستان و عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین، هیواى جه‌ژن و ساڵێكى خۆش و به‌خته‌وه‌ریان بۆ ده‌خوازین.
هیوادارین له ساڵى تازه‌دا هه‌موو ئه‌و خانه‌وادانه‌ى به‌هۆى شه‌ڕ و نائارامییه‌كانه‌وه ناچار بوون ماڵ و حاڵ و زێدى خۆیان جێبهێڵن، سه‌رفرازانه بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه ئاوه‌دان و پارێزراوهكانیان و جه‌ژنه‌كانی داهاتوو له سایه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری و ئاوه‌دانیدا بكه‌نه‌وه.
له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه كارده‌كات بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و ئاشته‌وایى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى كوردستاندا. دووباره جه‌ژنێكی ئارام و به‌خته‌وه‌ر بۆ هه‌موو خوشك و برایانی ئاشووری و كلدانی و سریانی ده‌خوازین، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
31/3/2019