پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8/3/2019 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبووه‌وه.
كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه بریتی بوو له گفتوگۆكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر بڕیارێكی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه بڕیاری ژماره 64ی 2/3/2016 تایبه‌ت به پاشه‌كه‌وتكردنی ڕێژه‌یه‌ك له شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بوو.
له كۆبوونهوهکهدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌تا سوپاسى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى كرد كه له هه‌ر سه‌ره‌تاى قه‌یرانى داراییه‌وه له به‌ڕێوه‌بردنى قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و به‌رپرسیاریه‌تیدا، ئه‌ركى زۆرى كێشاوه، هه‌روه‌ها سوپاسى وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان و ستافى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كرد بۆ ئه‌و ئه‌ركانه‌ى له‌و ماویه‌دا ئه‌نجامیان داون.
دواتر به‌ڕێز ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی دۆخی ئابووری و داراییی هه‌رێمی كوردستان و باشتربوونی باری دارایی و جێگیركردن و خه‌رجكردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019 خسته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، دواتر به‌ڕێز د. ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕاپۆرتێكی یاسایی له‌مباره‌یه‌وه خسته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوو ڕاپۆرته‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به ووردی ڕاگۆڕینه‌وه و گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا، ئینجا ئه‌نجومه‌ن بڕیاری دا به:
1. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره 64ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له 3/2/2016 تایبه‌ت به په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتكردنی ڕێژه‌یه‌ك له شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
2. سه‌باره‌ت به‌و ڕێژه شایسته داراییه‌ی مووچه‌خۆران كه پاشه‌كه‌وت كراوه، به‌ناوی (امانات رواتب مستحقة) حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی پێویست ده‌دات بۆ خه‌رجكردنه‌وه‌ی ئه‌و شایسته داراییانه بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرالیدا.
3. وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەم بڕیارە جێبەجێ دەكەن و لە ڕۆژنامەی (وەقایعی كوردستان) بڵاو دەكرێتەوە.
به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت كرا به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دانوستانی جددی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرالی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی سه‌باره‌ت به كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به دارایی و نه‌وت له‌نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا به ڕاسپاردنی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز به‌مه‌به‌ستی هه‌رچی زوو ده‌ستپێكردنی ئه‌م گفتوگۆ و دانوستانانه.
دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ش به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی بڕیاره‌کانه‌وه لێدوانێکی بۆ ده‌زگاکانی ڕایگه‌یاندن دا.
تیایدا موژده‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاند، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی ئه‌و هۆكارانه خسته ڕوو كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان ناچار كرد سیستمی پاشكه‌وتی مووچه پێڕه‌و بكات و به قورسترین و دژوارتین بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی ناساند و له‌مباره‌یه‌وه سوپاسی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی مووچه‌خۆران، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ناوخۆ، به‌ڵێنده‌ر، خاوه‌نكار، وه‌به‌رهێنه‌ران و كاسبكارانی كرد بۆ به‌رگه‌گرتنیان و تێگه‌یشتنیان بۆ دۆخی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان. سه‌ری ڕێز و نه‌وازشی بۆ شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی داعش دانه‌واند كه له‌و كاته سه‌خته‌دا تا شه‌هید بوون سه‌نگه‌ره‌كانیان چۆڵ نه‌كرد و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداران خواست.
به‌ڕێزیان به‌تایبه‌ت سوپاسی به‌رێزان عادل عه‌بدولمه‌عدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، د. فوئاد حوسێن وه‌زیری دارایی عێراق، ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان، د. ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی خولی ئێستای په‌رله‌مانی عێراقی كرد بۆ هه‌ول و ماندوبوونیان به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی مافه داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. هیوای خواست هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا بگاته ئه‌نجامێكی باش به شێوه‌یه‌ك جارێكی دیكه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان باجی هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسی نه‌ده‌ن و مووچه و قووتی خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك كارتێكی سیاسی به‌كارنه‌هێنرێت.