پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7/3/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز كریستیان باك به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئافریكا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له به‌ڕێزان یوگن مۆڵه‌ر جێگری باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق و هێلینا مێركس كونسولی گشتیی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان به وه‌كاله‌ت پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا به‌ڕێز پاك خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ڕۆڵی پێشمه‌رگه و خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له شه‌ڕی دژی تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران و پاراستنیان به‌رز نرخاند و به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولاى دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌ڵمانیاى له كاته سه‌خته‌كاندا به‌تایبه‌تی هه‌ردوو بواری مرۆیی و سه‌ربازیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا، نیشان دا.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی، پێشهاته ئه‌منییه‌كان، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی سیاسییه‌وه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.