به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له ساڵی 2018 زیاتر لە 137 هەزار ئۆتۆمبێل به سه‌رجه‌م جۆره‌كانییه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ تۆمار كراون و 11،728 ئۆتۆمبێلیش به‌هۆی رووداوی هاتوچۆ و كۆنبوونیان ههڵوهشێندراون.
تۆمار كردنی ئۆتۆمبێل به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پێشتر كه 85،655 ئۆتۆمبێل بووه، 160 لەسەد به‌رز بووه‌ته‌وه.
لیوا رزگار علی به‌ڕیوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم، به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل بۆ باشتر بوونی باری ئابووریی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕانده‌وه.
تا كۆتایی ساڵی (2018) 1،537،469 ئۆتۆمبێل به تۆماری ژماره‌ی شارستانی له ھەرێمی كوردستان هه‌یه:
-
له هه‌ولیر 765،517 ئۆتۆمبێل تۆمار كراون،
-
له سلێمانی 513،407 ئۆتۆمبێل تۆمار كراون،
-
له دهۆك 258،545 ئۆتۆمبێل تۆمار كراون،
هه‌روه‌ها 4،687 ئۆتۆمبێل له سۆران و گه‌رمیان كارت و باجیان پێدراوه. نزیکەی 29 هەزار ئۆتۆمبێلیش به ژماره‌ی میری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی هاتوچۆ تۆماركراون.
به گشتی 1،570،975 ئۆتۆمبێل له هه‌رێمی كوردستان به تۆماری ژماره‌ی میری و شارستانی و هه‌روه‌ها به كارت و باج هه‌یه.
رووداوه‌كانی هاتوچۆ و قوربانییه‌كانی
له ساڵی 2018 رووداوه‌كانی هاتوچۆ به به‌رارود له‌گه‌ڵ ساڵی 2017 كه‌مبوونه‌ته‌وه.
له ساڵی (2018) 4208 رووداوی هاتوچۆ روویانداوه، به‌هۆیه‌وه 655 هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه و 4844 هاوڵاتیش بریندار بوونه.
له ساڵی (2017) 4385 رووداوی هاتوچۆ روویانداوه، به هۆیه‌وه 690 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و 7016 هاوڵاتیش بریندار بوونه.
لیوا رزگار عەلی له‌باره‌ی ره‌وشی رێگاوبان و پابه‌ندبوونی شۆفێران بۆ پێشخستنی سیسته‌می هاتوچۆ گوتی رێگاوبان و شۆفێران بۆ پێشخستنی سیسته‌می هاتووچۆ له رێژه‌ی خواره‌وه‌ی مام ناوه‌ندن و شه‌قام و رێگاوبان بۆ ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئۆتۆمبێل گونجاو نییه. به‌ڵام هه‌ماهه‌نگیی ته‌واو له نێوان بهڕیوهبهرایهتییهكانی هاتوچۆ و شاره‌وانی له كاتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی شه‌قام و رێگاوبان هه‌یه.
سه‌رپێچیی هاتوچۆ
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم گوتی، زۆرترین سه‌رپێچیی هاتوچۆ له ساڵی 2018 به‌هۆی خێرایی بووه. له‌و ساڵەدا 1،689،708 سه‌رپێچی تۆمار كراوه، كه لەمانە 1،071،744 به‌هۆی خێرایی بووه و پیسكردنی ژینگه‌ش 634 سه‌رپێچی له ساڵی 2018 تۆمار كراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ له ساڵی 2018 به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه، ده‌ستیان به‌سه‌ر 13،789 ئۆتۆمبێل و 2861 ماتۆرسكیل گرتووه. سه‌باره‌ت به ئۆتۆمبێلی جام ره‌شیش لیوا رزگارگوتی، به‌پێی بڕیاری 79 ساڵی 2016 له‌گه‌ڵ سه‌رپێچیكاران مامه‌ڵه ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم له‌باره‌ی قه‌ڵه‌باڵغی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ گوتی: پێشتر به‌هۆی جێبه‌جێكردنی سیسته‌می نوێ قه‌ڵه‌بالغی دروست ببوو. به‌ڵام هاووڵاتیان ئێستا ده‌توانن له رۆژێكدا ئۆتۆمبێله‌كانیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ به سیسته‌می ئه‌لكترۆنی تۆمار بكه‌ن، به مه‌رجێك كه‌موكورتی له مامه‌ڵه‌كانیاندا نه‌بێت.
پشكنینی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل OPVI
به‌ڕیوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم گوتی: له ساڵی (2018) 37،093 ئۆتۆمبێل پشكنینی OPVIبۆ كراوه، كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری بۆ سه‌لامه‌تی و مه‌رجه‌كانی توندوتۆڵی و پاراستنی ژینگه هه‌یه.
لیوا رزگار علی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتوچۆ، پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و ژینگه بە باش زانی کە خولی زیاتری هۆشیاری رۆشنبیری بۆ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی هاتوچۆ بكرێته‌وه، شوفێران به یاسا و رێنماییه‌كانی هاتووچۆ پابه‌ند بن، وانه‌ی هاتوچۆ بخرێته ناو پروگرامی خوێندن، رۆژانه 10 خولهك له وانه‌ی وه‌رزش یا هونه‌ر باس له یاسای و رێنماییه‌كانی هاتوچۆ بكرێت.
گوتیشی، ئه‌فسه‌رانی هاتوچۆ ئێستا رۆژانه سیمینار له قوتابخانه‌كان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.