سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20/12/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز ڕاوێژكاری تایبه‌ت و سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له تاوانه‌كانی ڕێكخراوی داعش له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز ئه‌حمه‌د خان خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و تیشکی خسته سه‌ر كار و چالاكییه‌كانی تیمه‌كه‌یان كه به هاوكاریی هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كار بۆ دانانی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کانی ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ی بڕیار و ڕاسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی کۆکردنه‌وه و دیکۆمێنتکردنی تاوانه‌کانی داعش و لێپرسینه‌وه و به‌دیهێنانی دادوه‌ری و سزادانی تاوانبارانی داعش.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵیی خۆی به‌و سه‌ردانه و ده‌ستپێكردنی كاری تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له تاوانه‌كانی ڕێكخراوی داعش له عێراق نیشان دا و هه‌موو هاوكاری و ئاسانكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كاره‌كانیان دووپات كرده‌وه.