له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو جێنین هێنس پڵاسخارد نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، به‌ڕێزیان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی هه‌نگاوه‌كانی ڕێككهوهتنی لایه‌نه كوردستانییه‌كان بۆ پێكهێنانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به گفتوگۆ و دیالۆگ، پێشكه‌ش كرد.
كۆبوونه‌وه‌كه كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 13/5/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و شاندێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ى بوون، خاتوو پڵاسخارد خۆشحاڵیی خۆی به ڕێككه‌وتنی لایه‌نه كوردستانییه‌كان بۆ پێكهێنانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و باشبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانه هه‌ولێر ـ به‌غدا نیشان دا، هه‌روه‌ها باس له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ركان كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئاسایش و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ناوچه‌كه به هه‌ماهه‌نگیی هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی سووریا و ئێرانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.