حکومەتی هەرێمی كوردستان
WED, 21 AUG 2019 15:39 Erbil, GMT +3




Important notice: This is KRG's old cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی به‌ریتانی دۆخی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

SUN, 5 MAY 2019 09:25 | KRG Cabinet

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سیر سیمۆن ماكدۆناڵد بریكاری وه‌زیر و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی دیپلۆماسی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر قۆناغی شه‌ڕی داعش و قۆناغی دوای ئه‌و شه‌ڕه‌ و دۆخی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زیدی خۆیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان، پێشكه‌ش كرد.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه‌ 4/5/2018 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و به‌ڕێز مارتن وار كونسولی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی به‌ریتانی ئاماده‌ی بوون، په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منی و ئابوریی عێراق، ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێكه‌وه‌ژیان و پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كان بێ جیاوازی خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

هه‌ردوولا بیروڕایان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی جێگیركردنی سه‌قامگیری له‌ عێراق به‌ پشتگیریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، پرۆسه‌ی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا ئاڵوگۆڕ كرد، له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ ڕێگه‌ی گفتوگۆ و به‌پێی یاسا و ده‌ستووری عێراق دووپات كرده‌وه‌.
 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان