به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مارتن سمۆلێك جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چیك، جه‌ختى له خواستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى چیك كرده‌وه و پشتگیریى خۆى بۆ پڕۆژه‌كانى خوێندنى زانكۆییى چیك له هه‌رێمى كوردستان و پلانى دامه‌زراندنى شارى ئه‌كادیمیى چیكى له هه‌ولێر نیشان دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15/4/2019 له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز كونسولى گشتیى چیك له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه چوو، به‌ڕێز جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى چیك ڕایگه‌یاند كونسولخانه‌ى گشتیى وڵاته‌كه‌یان له هه‌رێمى كوردستان ده‌ست ده‌كاته‌وه به پێدانى ڤیزا به‌تایبه‌تى بۆ كارسازان و بازرگانان و ئه‌و قوتابیانه‌ى ده‌یانه‌وێت له كۆمارى چیك بخوێنن، هه‌وه‌رها ئاماده‌یى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ كردنه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پراگ ده‌ربڕى كه مایه‌ى خۆشحاڵى و پشتگیریى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران بوو.
هه‌ردوولا داكۆكییان له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى چیك له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵ و گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدایان تاوتوێ كرد.