حکومەتی هەرێمی كوردستان
SAT, 20 JUL 2019 19:33 Erbil, GMT +3




Important notice: This is KRG's old cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌كات

THU, 14 MAR 2019 12:59 | KRG Cabinet

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14/3/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز سیداد ئونال جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پیرۆزباییان له‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كرد به‌بۆنه‌ی كاندیدبوونی به‌ڕێزیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هیوایان خواست كه‌ به‌ زووترین كات كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌ په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ و دۆستایه‌تیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرد و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یان بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئابووری و بازرگانیدا.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێز ئۆنال خواست له‌ ئه‌ركی نوێیدا كه‌ وه‌ك جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ستبه‌كار بووه‌ و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌كی باشه‌ له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا به‌تایبه‌تی توركیا كه‌ له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا هاوكار و پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستان بووه‌، ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا ده‌ربڕی.

به‌ڕێزیان له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد كه‌ ئه‌م دواییه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌وڵی ئه‌وه‌ درا چه‌ند كێشه‌یه‌كی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه‌ش ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگی جددی نیشان دا و ڕۆڵی وڵاتانی دۆستیشی له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ پێویست زانی.

تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.
 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان