حکومەتی هەرێمی كوردستان
SAT, 20 APR 2024 00:02 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نوری مالکی کۆبووەوە

MON, 4 FEB 2019 12:15 | KRG Cabinet

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٤/٢/2019 بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ بەڕێز نوری مالکی سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.

لە کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و ڕەوشی سیاسی و گۆڕانکاریەکان لە عێراق و ناوچەکە كرا.

بەڕێز نوری مالکی باسی لە کاریگەریی غیابی سەرۆک مام جەلال کرد لە گۆڕەپانی سیاسی كه‌ ھۆکاری کۆکەرەوەی لایەنەکانی عێراق بوو لەسەر مێزی گفتوگۆ و سوودی بۆ ھەموو عێراقیەکان بێ جیاوازی ھەبوو، هه‌روه‌ها پرسیاری ده‌رباره‌ی دواپێشھات و قۆناغەکانی پێکھێنانی كابینه‌ی نوێی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان كرد و له‌مباره‌یه‌وه‌ بەڕێز جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئاماژەی بە گفتوگۆی لایەنەکان كرد  و ھیوی خواست دەرئەنجامی باشیان ھەبێت.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ عێراق به‌گشتی لەبەردەم تەحدا وگۆڕانکاریدایه‌ و به‌ پێویستیان زانی هه‌موولایه‌ك هاوكاربن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و سیاسه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی و به‌یه‌كه‌وه‌ كاركردنی هه‌موولایه‌ك په‌یڕه‌و بكرێت.

 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان