حکومەتی هەرێمی كوردستان
SAT, 20 APR 2024 00:40 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

قوباد تاڵەبانی سەردانی چەند بەڕێوەبەرایەتییەک لە سلێمانی دەکات

MON, 27 AUG 2018 17:39 | KRG Cabinet

رۆژی دووشەممە ٢٧/٨/٢٠١٨ بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی پارێزگای سلێمانی کرد و بەش و ھۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە لەچۆنیەتی ڕاییکردنی کارەکانی ھاووڵاتیانی کۆڵییەوە.

لەو سەردانەیدا به‌ڕێز جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ بەشێک لەئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا کۆبووه‌وە و تێیدا ستایشی کارەکانی بەرێوەبەرایەتییەکەی کرد و رایگەیاند "زۆر خۆشحاڵم ئەمڕۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی نشینگەی سلێمانیم کردووە، ئێوە توانیوتانە بەڕێوەبەرایەتییەکی نموونەیی پێکبھێنن و دەستخۆشیتان لێدەکەم. کارەکانی ئێوە لەبەر دوو ھۆکار گرنگە، یەکەمیان  لەڕووی ئەمنیەوە زۆر گرنگە و بەشێکن لەپاراستنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، دووەمیان ھەر یەکێک لەئێوە ڕۆڵی باڵیۆزێک دەبینێت، چونکە کاتێک کەسێکی بیانی دێتە ھەرێمی کوردستان، یەکەم جار ئێوە دەبینێت، بۆیە باشیی مامەڵەی ئێوە زۆر گرنگە.

ھەر لەکۆبوونەوەکەدا عەمیدی مافپەروەر صالح عوسمان خزر بەڕێوەبەری نشینگەی پارێزگای سلێمانی، بەئامار و داتا، ئاماژەی بەکار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد، سەرباری باسکردنی بنکە سنوورییەکان و چۆنیەتیی ڕاییکردنی کارەکانی کەسانی بیانی و ھاووڵاتیان.

ھەر ھەمان ڕۆژ بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی کرد و لەنزیکەوە لە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی کۆڵییەوە و جەختی لە پێویستیی کارئاسانی بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی ھاووڵاتیان كرده‌وه‌ و سوپاسی کردن بۆ ھەوڵ و ماندووبوونیان بۆ بەباشی بەڕێوەبردنی کارەکانیان و بەیەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییە گرنگەکانی پارێزگای سلێمانی وەسفکرد.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان