ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی ھەرێم و بەرپرسانی حکومی و حزبی پێشوازی تەرمی شاعیری ناوداری کورد و یەكەمین وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان شێرکۆ بێکەس کرا لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەولەتی ھەولێرەو گەیشتە ھەرێمی کوردستان .
لە رێوڕەسمی پێشوازیدا، جێگرى سه‌رۆكى پەرلەمان و جێگرى سه‌رۆكى حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە وەزیرانی حكومەت و ژمارەیەكی زۆر لە نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسیەكان و پەرلەمانتار و نووسەر و ڕۆژنامەنووس بۆ دوا ماڵئاوایی لە تەرمی خوالێخۆشبوو ئامادەبوون.
لەلێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا د. كاوه مه‌حمود وه‌زیری ڕۆشنبیری رایگه‌یاند، لەسه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەوە ڕاسپێردرام، لە سوید هه‌ڤده‌می ته‌رمی خوالێخۆشبوو بكەم بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەشدا دوای دەرچوون لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە نێو پایتەختدا گەشتی پێدەكرێت بۆ دوا ماڵئاوایی خەڵكی پایتەخت، روونیشیكردەوە ئەمشەو لەھەولێر دەمێنێتەوە،سبەی دەگەیەنرێتە سلێمانی .